
مووچە
SNN
لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا و شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستانیش لە بەغدایە.
میدیای پارتی ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تەمموز رایگەیاند: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی تەمموز (حەوت)ـی فەرمانبەر، وەزارەتی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی دیکەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
لە ئەمڕۆوە وەزارەتی دارایی عێراق دەست دەکات بە وردبینی لەو لیستەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆی ناردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق هەوڵ دەدات، هەمان ئەو میکانیزمەی بۆ وردبینی لە لیستی هەردوو مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، جێبەجێ کردووە، بۆ لیستی مووچەی مانگی تەمموزیش بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی گرفتی خەرجکردنی مووچەکانیان دووبارە نەبێتەوە.
بەهەمانشێوە لیستی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاکراوی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ڕەوانەی بەغدا کراوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 21-07-2024، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بە مەبەستی تاوتوێکردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان، بودجە و چەند پرسێکی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی فیدراڵی.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









