“مادده هۆشبه‌ره‌كان گه‌وره‌ترین مه‌ترسین بۆسه‌ر عێراق”

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، مادده هۆشبه‌ره‌كان گه‌وره‌ترین مه‌ترسین بۆ سه‌ر عێراق و ده‌شڵێت: “به‌شێكى تیرۆر به‌رهه‌مى به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كانه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى ته‌مموز، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له كۆنفڕانسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان له به‌غدا وتارێكى پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق باسى مه‌ترسیه‌كانى مادده هۆشبه‌ره‌كانى كرد و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئێستادا گه‌وره‌ترین مه‌ترسین له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى وڵاته‌كه‌مان”.
وتیشى: “مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بنه هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزانه‌كان و به‌رهه‌مهێنانى تیرۆر. تێڕوانینى ئێمه بۆ ئه‌م ماددانه ته‌نیا له‌ڕووى كاریگه‌رییه خراپه‌كانیان له‌سه‌ر گه‌نجان نییه، به‌ڵكو ئه‌و گۆشه‌یه‌ش ده‌بینین كه ده‌بێته هۆكارى ناسه‌قامگیرى كۆمه‌ڵگه”.
له‌باره‌ى سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌شى كه بازرگانى به مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “به تووندى سزایان ده‌ده‌ین”.
به وته‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، “له ئێستادا له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ له گفتوگۆدان به‌مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى كردن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بازرگانى به مادده‌ى هۆشبه‌ر و دروستكردنى پلاتفۆڕمێكى هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستى به سزاگه‌یاندنى ئه‌و كه‌سانه‌ى بازرگانى به‌م ماددانه‌وه ده‌كه‌ن”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









