“مووچه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆ خه‌رجكراوه”

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆ مووچه‌ى 600 فه‌رمانبه‌رى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى خه‌رجكرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى ته‌مموز، سامان ئەحمەد، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان مووچەی مانگی حوزه‌یران وەردەگرێت”.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN كه له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئه‌نجامیداون، “دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەنەبووه پارەی مووچەی فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی په‌رله‌مان ڕەوانە بكات بەهۆی بوونی تێبینی لە لیستی مووچەكەیان، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریداوە كە لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه دابه‌شبكات”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه ئه‌مڕۆ مووچه وه‌رده‌گرن ژماره‌یان 600 فه‌رمانبه‌ره”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “تاوه‌كو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نییە مووچەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بۆ مانگی حوزه‌یران رەوانە بكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زیاتر لە دوو هەزار پۆلیس لە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و كارەبا ناویان لە لیستی مووچە دووبار بووەتەوە و عێراق داوای یەكلایی كردنەوەی ئەو بابەتە دەكات”.
هاوكات به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكات ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “وەزارەتی دارایی عێراق و چاودێری دارایی عێراق بەوردی و زۆر بەچڕی پێداچوونەوەیان بە لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان كردووە و دەیانەوێت كۆتایی بە گرفتی ناوی دووبارە و ناوی وەهمی و بیانی لە لیستی مووچە بهێنن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021








