ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەموو جۆرە دامەزراندنێكی فەرمانبەران لە حكومەتی هەرێم قەدەغە دەكات

ئەنجوومەنی نوێنەری عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی زۆربوونی ژمارەی میلاكی فەرمانبەران لە وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم بەتایبەت كە مانگانە لەگەڵ ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا ژمارەی میلاك زیاد دەكات، ئەمە وای لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كردووە كە بەنوسراوێك ئاگاداری بكاتەوە بۆی نییە هیچ جۆرە دامەزراندێك بۆ فەرمانبەران ئەنجام بدات تا ساڵی داهاتوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست SNNكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، دوای ئەوەی مانگانە ژمارەی میلاكی فەرمانبەرانی هەرێم زیادیكردووە لەكاتی ناردنی لیستی مووچە، ئەمە نیگەرانی لای وەزارەتی دارایی عێراق دروستكردووە و داوای لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە كە سنورێك بۆ ئەو زیاد بوونەی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم دابندرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەبەرامبەر داواكاری وەزارەتی دارایی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەنوسراوێك كە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیان كردووە داوایان كردووە كە هەموو جۆرە دامەزراندنیكی فەرمی یان گرێبەست یاخود كرێی ڕۆژانە ڕابگرن، ئەگەریش هەر فەرمانبەرێك دابمەزرێت عێراق ئامادە نییە پارەیان بۆ تەرخان بكات.
هەر لە زانیارییەكانی SNNدا ئەوەشهاتووە كە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە تاساڵی داهاتوو لەگەڵ بودجەی ساڵی نوێ بەگوێرەی پشكی هەرێم هەموو جۆرە دامەزراندنێك ڕابگرێت تا ئەوكاتەی بودجە دیاری دەكریت بۆ دامەزراندنی نوێ.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تەمموز، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لەسەر رەزامەندی سەرۆکوەزیرانی هەرێم، وەزارەتی ناوخۆ 10 پاسەوانی ژن بۆ بەڕێوەبردنی پرسگەی هەردوو بەشە ناوخۆیی كچان لە زانكۆی كۆیە بە گرێبەست دادەمەزرێنێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









