
سروشتى ناحیهى بیاره | فۆتۆ: Rudaw
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە سەربە پارێزگای هەڵەبجە ئاماژه بهوهدهكات، دەستەی گەشتوگوزاری عێراق رێكارەكانی ناساندنی ناحییەی بیارەیان وەك گوندێكی گەشتیاری دەستپێكردووە، دهشڵێت: “ئهم بابهته رۆڵێكى گهورهى دهبێت له گهشهدان به ئابوورى ناحیهكه”.
حەمید بارام، بەڕێوبەری ناحیەی بیارە سهربە پارێزگاى ههڵهبجه لهو بارهیهوه به SNNی راگەیاند، “ماوەیەكی زۆرە لەڕێگەی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجەوە كار بۆ ئەوە دەكەین كە ناحیەی بیارە وەك گوندێكی گەشتیاری لەلایەن عێراقەوە بناسرێت، هەر لەو چوارچێوەیەشدا شاندێكی دەستەی گەشتوگوزاری عێراق سەردانی ناحیەی بیارەیان كردووە و رێكارەكانی ناساندنی بیارەیان وەك گوندێكی گەشتیاری دەستپێكردوە”.
لهبارهى كاریگهرییهكانى ناساندنى ناحیهكه وهك گوندێكى گهشتیارى حەمید بارام وتیشى: “ناساندنی ناحیەكە وەك گوندێكی گەشتیاری كاریگەری لەسەر زیادبوونی دەرفەتی كار و هاتنی گەشتیاران و جێبەجێكردنی پرۆژەی گەشتیاری و دابینكردنی بودجەش دەبێت بۆ ناوچەكە”.
به وتهى بهڕێوهبهرى ناحیهكه، “هەموو ئەو پێوەرانەی بۆ ناساندنی گوندێكی گەشتیاری گرنگن لە ناحیەی بیارەدا بوونیان هەیە”، بۆیە ئامانجیانە بەزوترین كات پرۆژەكە جێبەجێبكرێت و بۆئەو مەبەستەش هەموو كارئاسانییەك پێشكەش دەكەن.
هەوڵەكانی دەستەی گەشتوگوزاری عێراق بۆناساندنی ناحییەی بیارە وەك گوندێكی گەشتیاری لەكاتێكدایە كە ناحیەی بیارە لهنێو ناوچهى ههورامان ههڵكهوتووه و خاوەنى سروشتێكی جوان و كەشوهەوایەكی پاكە و ساڵانە لە وەرزە جیاوازەكاندا بە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانی دەكەن. جگە لە گهشتیارى وهرزى ساڵانه ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاری ئاینیش سەردانی دەكەن بەهۆی بوونی مەزاری شێخانی نەقشبەنی لەو سنوورە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









