
خانەنشین
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی دووشەممە لەڕێگەی بانكەكانەوە دەستبكرێت بە پێدانی فۆڕی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی خانەنشینكراو، فۆڕمەكەش تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە كە لە ژیاندا ماون، هاوكات ئەو خانەنشینانەشی كە سود مەند بوون لە پێدانی زەوی ناتوانن فۆڕمەكە پڕبكەنەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلە سبەی دووشەممە 29/7/2024 لەسەرجەم بانكەكانی شاروشارۆچكەكان، دەستدەكرێت بە پێدانی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، بۆ ئەومەبەستەش دەبێت كەسی خانەنشینكراو بۆ خۆی لە ژیاندا مابێت و ناسنامەی خانەنشینییەكەی لەگەڵ خۆیدا بەرێت بۆ ئەو بانكەی كە مووچەی خانەنشینی لێوەر دەگرێت پاشان دەتوانێت فۆڕمەكەی پێبدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خانەنشینانەی كە لە ژیاندا نەماون و تەنها وارسیان هەیە، ناتوانن سودمەند ببن لە وەرگرتنی زەوی، هاوكات سەرجەم خانەنشینان كە لە ژیاندا ماون بە بێ جیاوازی دەتوانن فۆڕمەكە وەربگرن بە خانەنشینانی سەربازیشەوە بەمەرجێك پێشتر سودمەند نەبووبێت لە وەرگرتنی زەوی.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، لەدوای پێدانی فۆڕمەكان و پاشان گەڕاندەوەیان بۆلایەنی پەیوەندیدار، هاوشێوەی ئەو فەرمانبەرانەی كە سودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، لیژنەیەكی تایبەت دەستدەكەن بە پێداچوونەوە و وردبینی كردنی فۆڕمەكان و هەر خانەنشینێك ئەو مەرجانەی تێدا نەبێت كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دیاری كراوە فۆڕمەكەی دووردەخرێتەوە لە پێدانی زەوی.
هاوکات، بەگوێرەى داتاى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى خانەنشینى، نزیکەى 260 هەزار خانەنشین لەهەرێمى کوردستاندا هەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









