بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەھیدکردنی کاک ئاری تاوانێکی گەورەیە، دەبێت بکەرانی بە سزای یاسایی خۆیان بگەن

بافڵ تاڵهبانى، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەھیدکردنی کاک ئاری تاوانێکی گەورەیە، دەبێت بکەرانی بە سزای یاسایی خۆیان بگەن
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێ شەوی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “شەھید کردنی کاک ئاری لە کاتی کاردا لە دڵەوە نیگەرانی کردم، داوا لە دەزگای ئاسایش دەکەم بەزووترین کات ئەنجامدەرانی تاوانەکە رووبەڕووی یاسا بکەنەوە”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کوژرانی گەنجێک بڵاوکردەوە و دەڵێت:”شەهیدکردنی کاک ئاری و بریندارکردنی هاونیشتمانییەکیتر لەکاتی کار و پەیداکردنی بژێویی ژیانیاندا، لەدڵەوە نیگەرانیکردم”.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەی کاک ئاری دەکەم و هاوبەشی ئەم ماتەمەم، لەخوای گەورەش داواکارم شیفای بریندارەکە بدات و هیوای چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم.
راشیگەیاندووە، شەهیدکردنی کاک ئاری تاوانێکی گەورەیە، دەبێت بکەرانی بە سزای یاسایی خۆیان بگەن، داوا لە دەزگای ئاسایش دەکەم بەزووترین کات ئەنجامدەرانی تاوانەکە رووبەڕووی یاسا بکەنەوە تاوەکو لەمەودوا هیچ کەسێک جورئەت نەکات دەست بۆ ژیانی خەڵک ببات. هاوکات رایدەگەیەنم دەبمە پارێزەری بنەماڵەی سەربەرزی کاکە ئاری تاوەکو ئەم دۆسیەیە رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت و دادگا بڕیاری دادپەروەرانەی خۆی بدات”.
سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت:” سەرجەم دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان دڵنیادەکەمەوە هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت و یاساشکێنی بکات، یاخود ببێتەهۆی دروستکردنی پشێوی و پاڵپشتی هەر تاوانێک بکات، رادەستی یاسا دەکرێت و هیچ لێخۆشبوونێک بۆ ئەو کەسانە نییە کە ژیان و سەقامگیریی خەڵکەکەمان دەخەنە مەترسییەوە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیدەکاتەوە کە ئەرکی کارمەندانی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان، پاراستنی ژیانی خەڵک و رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنانە، هیچ جۆرە کەمتەرخەمییەک قبووڵناکرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









