“لاهور جەنگی خۆی تەسليمی پارتی كردووە و ئەوەی دەیڵێت بانگەشەی هەڵبژاردنە”

لاهور جهنگى بورهان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دهڵێت: كاتێك لاهور جەنگی دەسەڵاتی هەبوو لەناو یەكێتی هێزەكانی بۆ وەرگرتنی سەرانە و تۆقاندن بەكاردەهێنان هەر لە سەر ئەوەش لە یەكێتی دەركرا، ئێستاش لهپێناو بانگهشهى ههڵبژاردن خۆى به بهرگریكارى خهڵك ناودهبات.
باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ئهمڕۆ یهكشهممه 28ى تهمموز، بە SNNی راگەیاند، “ئەوەی دوێنێ روویدا لە كوشتنی ئەو گەنجەی شاری سلێمانی جێگای نیگەرانی موولایەك بوو، لە پێش هەمووانەوە جێگای نیگەرانی سەرۆك بافڵ بوو، چونكە ئەو كارانە گوزارشتن ناكەن لە هەڵسوكەوتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، بەڵكو هەڵسوكەوتێكی هەڵەی گەنجێك بووە و سەرۆك بافل-یش جەختی لەوەكردووەتەوە كە دەبێتە پارێزەری خوێنی ئەو گەنجە. ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە كە لەناخی دڵەوە ئازای پێگەشتووە”.
وتیشى: “ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە لەم رووداوەدا ئەوەیە كە لاهور شێخ جەنگی خۆی كردووە بە بەرگریكاری مافی هاووڵاتییان و دێت خۆی وانیشاندەدات كە گوایە ئەوەی روویداوە لەلایەن یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوە بووە، بیری چووە كاتێك خۆی لەناو یەكێتی باڵا دەستبوو هێزەكانی بەدەستی خۆی بۆ وەرگرتنی سەرانە و تۆقاندن و رفاندن بەكار دەهێناو دواجاریش لەسەر ئەو كردەوانەی لە یەكێتی دەركرا”.
ئەو ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، “ئەوەی زیاتر جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە لاهور جەنگی خۆی تەسلیم بە پارتی كردووە و بە پاڵپشتی پارتی دەستیكردووە بە بانگەشی پێشوەختەی هەڵبژاردن، بەڵام هاووڵاتییان هۆشیارن لەوەی دەزانن كاتێك ئەو لەناو یەكێتی باڵا دەست بوو چۆن هەڵسوكەوتی دەكرد و چۆن هێزەكانی بۆ ترساندن و رفاندن بەكاردەهێنا”.
شهوى رابردوو هاووڵاتیهك بهناوى ئارى رزگار كه پیشهى چایچیه له شارى سلێمانى لهلایهن هاووڵاتیهكهوه دهستڕێژى گوللهى لێكرا و كوژرا، لهدواى رووداوهكه بافڵ جهلال تاڵهبانى، سهرۆكى یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان بهیاننامهیهكى بڵاوكردهوه و رایگهیاند، “هەرکەسێک لە هەر پلەیەکدا بێت و یاساشکێنی بکات رادەستی یاسا دەکرێت. دەبمە پارێزەری بنەماڵەی سەربەرزی کاکە ئاری تاوەکو ئەم دۆسیەیە رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت و دادگا بڕیاری دادپەروەرانەی خۆی بدات”، ئهمه به زانینى ئهو راستیهى كه لهماوهى كهمتر له كاتژمێرێك له رووداوهكه تۆمهتبارى سهرهكى رووداوهكه و ئهو كهسهى كه یارمهتیدابوو دهستگیر كران.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









