
خانەنشینی
SNN
ئەمڕۆ فۆرمی دابەشكردنی زەوی بەسەر خانەنشینان دەستیپێکرد و چەند مەرجێكیش هەیە، یەکێک لە مەرجەکان دەبێت ئەو کەسە لە ژیاندا مابێت بۆ ئەوەی فۆڕمەکەی پێبدرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 29ـی تەمموز، عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایگەیاند،ئەمڕۆ هەموو خانەنشینان دەتوانن بچنە ئەو بانکانەی کە مووچەی لێ وەردەگرن و فۆرمی وەرگرتنی زەوی وەربگرن و دوای پڕکردنەوەشی بیبنەوە بۆ ئەوێ.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN، وەرگرتنی فۆڕمەکەش بە مەرجە و دەبێت كەسی خانەنشینكراو بۆ خۆی لە ژیاندا مابێت و ناسنامەی خانەنشینییەكەی لەگەڵ خۆیدا بەرێت بۆ ئەو بانكەی كە مووچەی خانەنشینی لێوەر دەگرێت پاشان دەتوانێت فۆڕمەكەی پێبدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خانەنشینانەی كە لە ژیاندا نەماون و تەنها وارسیان هەیە، ناتوانن سودمەند ببن لە وەرگرتنی زەوی، هاوكات سەرجەم خانەنشینان كە لە ژیاندا ماون بە بێ جیاوازی دەتوانن فۆڕمەكە وەربگرن بە خانەنشینانی سەربازیشەوە بەمەرجێك پێشتر سودمەند نەبووبێت لە وەرگرتنی زەوی.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، لەدوای پێدانی فۆڕمەكان و پاشان گەڕاندەوەیان بۆلایەنی پەیوەندیدار، هاوشێوەی ئەو فەرمانبەرانەی كە سودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، لیژنەیەكی تایبەت دەستدەكەن بە پێداچوونەوە و وردبینی كردنی فۆڕمەكان و هەر خانەنشینێك ئەو مەرجانەی تێدا نەبێت كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دیاری كراوە فۆڕمەكەی دووردەخرێتەوە لە پێدانی زەوی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









