“قسە بێ بنەما و بازاڕییەکانی لاهورجەنگی باری لاری ڕاست ناکەنەوە”

شیرین یونس
عەلی حەمەسەعید-SNN
پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەبەوەدەکات، ئەوەی لاهورجەنگی دژ بە یەکێتی و سلێمانی دەیکات بەپاڵپشتی هێزێکی سیاسییە کە هەموو شتێکی بۆدابینکردووە، جەختیش دەکاتەوە ئەم قسە بێ بنەما و بازاڕیانە باری لاری ئەو ڕاست ناکەنەوە.
شیرین یونس، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: بۆئەوەی مرۆڤ بتوانێ لەبابەتێک بدوێت یان لەسەر کەسێکی دیکە قسە بکات پێویستە کردەوەکانی خۆی هەڵبسەنگێرێت نەک قسەکانی چونکە قسەی زل فەقیرە و هەمووکەس پێی دەوێرێت، وەک ئەوقسانەی لاهورجەنگی دەیانکات، چونکە هەموو گەلی کورد گەواهی ئەوەدەدەن کە پێشتر کاتێک لاهورجەنگی لەناو یەکێتی دەسەڵاتی هەبوو چ دۆخێکی نەخوازراو هاتبوویە ئاراوە و ژیانی هاووڵاتیان و سەروماڵیان لەمەترسیدابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوانەکانی لاهورجەنگی و تاقمەکەی هێندە زۆربوون لەژمارە نەدەهاتن هەر لە بەرتیل وەرگرتن و سەرانە و داگیرکردنی زەوی و دەرهێنانی باجی دژەتیرۆر بۆ کچە مۆدێل و خەڵکی پیاو کوژو و تێکدانی ئاسایشی خەڵک و دەیان جۆر تاوانی تر، تاکارگەیشتە هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی کوڕی سەرۆک مام جلال لەڕێگای کەسانی ترەوە.
ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمان ئەوەشی خستەڕوو، من یەک داوام لە تەواوی خەڵک هەیە ئەویش ئەوەیە یەک تۆز وردبنەوە کاتێک لاهور جەنگی قسەدەکات چاوی و سەری دادەخاو شان و باڵی هەڵدەتەکێنێ کاتێک باسی حکومڕانی دەکات ئاخر کە قسەدەکات هەموو کردەوە دزێوەکانی دێتەوە بەرچاو، بەڵام ئیتر مرۆڤ کە ڕوی قایم بوولەسەر چەتەیی دەرکرا، ئیتر کە یەک ساڵ هەوڵی دا بەئەندامێکی سەرەتایی وەربگیرێتەوە و وەرنەگیرایەوە و بێئەمەک بوو بۆخوێنی شەهیدان و خەریکی بازرگانی و کاری ناسایایی بوو، بۆیە ئەم قسە بێ بنەماو بازاڕیانە باری لاری ئەو ڕاست ناکەنەوە بەڵکو دەبێتە مۆرکێکی تری ڕەش بەنێوچاوانیەوە، ئەو لەچەند مانگی ڕابردوو وەک محامیەکی پارتی قسەی کردووە و ئێستا ئەو قسە زلانە چ سودێکی پێدەگەیەنێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









