
پوتین و ئەردۆغان
SNN
دوای ئەوەی ئەردۆغان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی دابوو، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وەڵامی دایەوە و رایگەیاند، هەمان چارەنووسی سەدام حسێنی دەبێت.
ئیسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕێی پەیامێکەوە لە تۆری کۆمەڵایەتی “ئێکس” وەڵامی هەڕەشەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای دایەوە سەبارەت بە چوونە ناو وڵاتەکەی.
ئەو وەزیرەی دەرەوەی ئیسڕائیل لە وەڵامی وتەکانی ئەردۆغاندا نوسیوویەتی ” ئەردۆغان هەمان چارەنووسی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراقی دەبێت، با بیری بێت لەوێ (عێراق) چی ڕوویدا و (سەدام) چۆن کۆتایی هات.”
ئەمە دوای ئەوەهات ئەردۆغان دوێنێ یەکشەممە لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی پارتی داد و گەشەپێدان رایگەیاند، وەک چۆن چووینە قەرەباغ و لیبیا، دەتوانین هەمان شت لەگەڵ ئەوانەشدا (ئیسرائیل) بکەین، هیچ شتێک ڕێگر نییە لەبەردەمماندا و پێویستە لە ڕووی سەربازییەوە بەهێز بین بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوە بنێین.
ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەو خاڵەی تورکیا لە پیشەسازییەکانی بەرگریدا پێی گەیشتووە ئەگەر زۆر بەھێز بووایە، ئیسرائیل نەیدەتوانی ئەو کارە بکات کە لە ئێستادا بەرامبەر بە فەڵەستینیەکان دەیکات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









