ئەمڕۆ كۆمیسیۆن ناوی بەربژێرانی پەرلەمان ئاراستەی دەستەی دەستپاكی و وەزارەتی ناوخۆ دەكات

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ دڵنیابوونەوە لەهەبوونی مەرجەكانی خۆكاندید كردن و نەبوونی هیچ دۆسیییەكی گەندەڵی لەو كەسانەی كە خۆیان بەربژیركردووە بۆ پەرلەمانی كوردستان، ناوەكان رادەستی دەستەی دەستپاكی و وەزارەتی ناوخۆ بكات.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەSNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوو دەرگای خۆبەربژێربوون بۆ كاندیدانی پەرلەمانی كوردستان كرایەوە و حزب و لایەنەكان كاندیدانی خۆیان ئاراستەی كۆمیسیۆن كرد، لەلایەن كۆمیسیۆنیشەوە ناوی سەرجەم كاندیدەكان كۆ كراوەتەوە پێشكەشی ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن كراوە لە شارەكانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناوی سەرجم كاندیدەكان بە لیستێك ئاراستەی هەریەكە لە دەستەی دەستپاكی و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم كراون بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بوونی مەرجەكانی كۆمیسیۆن و نەبوونی هیچ پێشینیەكی تاوان و هەروەها نەبوونی دۆسیەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی لەسەر ئەو كاندیدانە.
وتەبیژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی لەلایەن دەستەی دەستپاكی و وەزارەتی ناوخۆ وردبینی لە لیستی ناوی كاندیدان كرا، پاشان وادەیەك دیاری دەكرێت بۆ ئەنجامدانی تیروپشك بە پێدانی ژمارە بە لیست و هاوپەیمانی و كاندیدە تاكەكان، بۆ ئەوەی بتوانن بەو ژمارەی پێیان دەدرێت بانگەشە بكەن بۆ هەڵبژاردن كە وابڕیارە لە 20/10/2024 بەڕێوەبچێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









