“هەركەسێك پیاوكوژ و لادەربێت لەیاسا، پارتی لەخۆی دەگرێت و فەوج و لیوای بۆدەكاتەوە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو چەواشەكاریانەی كە دەزگا راگەیاندنەكانی پارتی دەیدەنە پاڵ یەكێتی نشتیمانی كوردستان گوایە یەكێتی لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە هێزێكی دروستكردووە، ئەندامێكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە خولی پێنجەمی پەرلەمان ئاماژە بەوەدەكات، هەركەسێك پیاوكوژ و لادەبرێت لەیاسا، پارتی لەخۆی دەگرێت و فەوج و لیوای بۆدەكاتەوە، هەرپاتریشە بەدروستكردنی هێزی لابەلا بووتەهۆی بڕینی مووچەی هێزە ئەمنییەكان.
عەبدولناسر ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنی خۆجێییەكان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: جێگەی شەرمە بۆ پارتی تۆمەتی ئەوە بخاتە پاڵ یەكێتی و باس لە دروستكردنی هێزی نایاسایی بكات لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەكاتێدا پارتی بۆخۆی چەندین ساڵە لەدەرەوەی یاسا و بەبێ ئاگاداری وەزارەتی پێشمەرگە هێزی ڕۆژی دروستكردووە و لەسەر مووچە و بودجەی هێزەكانی پێشمەرگەی ڕەسەنی كوردستان ئیدارەیان دەدات و چەك و پێداویستیان بۆ دابیندەكات ئەوە سەرەڕای ئەوەی هێزەكانی پارتی ئازادی كوردستان( پاك)ی لەخۆ گرتووە و بەهەمان شێوە لەسەر بودجەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئەو هێزانەشی لەخۆی گرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای دروستكردنی ئەو هێزە نافەرمیانە كە بوونەتە بارگرانی زۆر بۆسەر وەزارەتی پێشمەرگە و تەنانەت هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش، لەهەمان کاتدا هەركەسێك لەژێردەستەڵاتی یەكێتی لادەربێت و بیەوێت یاساشكێنی بكات ڕادەكات بۆ ژێردەستەڵاتی پارتی و لەوێ فەوج و لیوای بۆ دەكرێتەوە، وەك ئەوەی ئێستا دەبینین (عەبدوڵای كوێخا موبارەك) لە چەمچەماڵ چ هێز و چەكێكی بۆ دابینكراوە لەلایەن پارتییەوە، ئەی ئەمە لەدەرەوەی یاسا نییە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە خولی پێنجەمی پەرلەمان ئەوەشی خستەڕوو، هەركەسێك پیاوكوژ و لادەربێت لەیاسا، پارتی لەخۆی دەگرێت و فەوج و لیوای بۆدەكاتەوە، مەبەستی پارتیش بۆ ئەوەیە لەلایەک بۆ دژایەتیكردنی یەكێتییە و لەلایەكی دیكەش بۆ ئەوەیە كە لەكاتی دەنگدان بەكاریان بهێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان، بەتایبەت هێزەكانی ڕۆژ كە بوونەتە هۆی بڕینی مووچە و بودجەی هێزە ئەمنییەكان، پارتی تەنها لەبەرژەوەندی خۆی بۆ بەكارهێنانیان بۆ دەنگدان ناتوانێت دەستبەردایان ببێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









