ئەو ڕۆژنامەنوسەی ماوەی 279 ڕۆژە لە زیندانە، پارتی سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاند

سلێمان ئەحمەدی رۆژنامەنوس
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی 279 ڕۆژە ڕۆژنامەنوسێك لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی پارتییەوە ڕفێندراوە، ئەمڕۆ دادگای دهۆك سزای زیندانیكردنی سێ ساڵی بەسەر ئەو ڕۆژنامەنوسەدا سەپاند ئەوەش بەتۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی، هاوكات لە دادگایكردنەكەدا ڕێگە نەدراوە نوینەری یۆنامی بەشداری پرۆسەی دادگایكردنە بكات.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای دهۆك سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ڕۆژنامەنووس (سلێمان ئەحمەد) هەواڵ ساز لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز سەپاند، ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی 279 ڕۆژە ئەو ڕۆژنامەنوسە لە زینداندایە و لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی پارتییەوە ڕفێندراوە، هاوكات لە پرسەی دادگایكردنەكدا دادگای دهۆك ڕێگەی نەداوە نوێنەری یۆنامی بەشداری دانیشتنەكە بكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو ڕۆژنامەنوسە دوای ئەوەی بۆ بەشداری كردن لە پرسەی باوكی دەگەرێتەوە ڕۆژئاوای كوردستان، لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ هەرێمی كوردستان ، لە 25 تشرینی یەكەم، لە دەروازەی فیشخابوور لە لایەن ئاسایشی پەدەكەوە ڕفێندرا و دوای 211ڕۆژ چارەنووسی ئاشكرابوو، دواجار لە22 ی مانگی ئایاری ئەمساڵ، پارێزەرانی توانیان چاویان پێیبكەوێت و بریكارنامەی بۆ واژۆ بكەن، بۆ ئازادكردنی كار لە كەیسەكەیدا بكەن.
هەر لەزانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە ئەو ڕۆژنامەنوسە دوای مانەوەی 279 ڕۆژ لەزیندان بەهەوڵی پارێزەرەكانی ڕێگە بۆ ماوەی دوو خولەك بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ خانەوادەكەیدا بكات، ئەوەش دوای ئەوەی بەپێی مادەی (1) لە یاسای ژمارە21ـی ساڵی2003 ی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان تۆمەتبار كراوە كە تایبەتە بە تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









