“نوسراو بۆ وەزارەتەکان کراوە لیستی مووچەی مانگی ئاب ئامادە بکەن”

SNN
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی نوسراوی ئاراستەی وەزارەتەکان کردووە بۆ ئەوەی دەستبکەن بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئاب.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە کەناڵ 8ی راگەیاندووە، وەزارەتى دارایی نووسراوى ئاراستەى وەزارەتەکان کردووە کە لیستى مووچەى مانگى هەشت ئامادەبکەن بۆ ئەوەى رەوانە بکرێت بۆ بەغدا، تاوەکو ئەم مانگە بەغدا زووتر وردبینى بۆ لیستەکان بکات و هیچ گرفتێک لە دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەران روونەدات.
ئەمە لە کاتێکدایە، هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی تەمموزیان وەرنەگرتووە و لیستی مووچەش لە بەغدایە، کە تاکو ئێستا لە وردبینیدایە و وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر لیستەکە هەیە کە ژمارەی مووچەخۆرانی چەند وەزارەتێک زیادیکردووە، هەر بۆیە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت روون نییە.
هاوکات، ئامادەکردنی لیستی مووچەش دوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنى وەزیران هات کە دەبێت هەموو 10ی مانگێک لیستی مووچە ئامادە کرابێت و رەوانەی بەغدا بکرێت، بۆ ئەوەی راستەوخۆ دوای دابەشکردنی مووچەی مووجەخۆرانی بەغدا، تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێمیش رەوانەی بانکەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم بکرێت.
ناردنى مووچە لەلایەن وەزارەتى دارایى عێراق بە سێ قۆناغ دەبێت، قۆناغى یەکەم مووچەى کەسوکارى شەهیدان و خاوەن پێداویستى تایبەت و خانەنشینانى مەدەنی رەوانە دەکرێت و دواتر مووچەى فەرمانبەران و پاشان مووچەى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









