هەولێر
SNN
شاڵاو هیدایەت چاودێر و شارەزای بواری کەشناسی لە بەدواداچوونێکی تایبەتدا ئاماژە بەوە دەکات “هەولێر پیسترین شاری کوردستانە، نەک هەر لە باشووری کوردستان بەڵکو لەهەرسێ پارچەی کوردستانی تریش پیسترینە، وە پێنجەم پیسترین شاری جیهانە”.
شاڵاو هیدایەت روونیدەکاتەوە، شاری هەولێر کەپایتەختی باشووری کوردستانە یەکێکە لەو شارانەی کە ژینگەو هەوای تێیدا زۆر پیسە ئەویش بەهۆی زۆری و بەرزی گازە گەرم و پیسکەرەکان تێیدا و تایبەت گازی دوانۆکسیدی کاربۆن کە زۆر بەرزە گازی دوانۆکسیدی کاربۆن کە بە بەربڵاوترین گازی گەرم و پیس دادەنرێت چونکە هەموو سوتانێک دەبێتە هۆی بەرهەم هێنانی ئەم گازە گازی دوانۆکسیدی کاربۆن گازێکی بێ ڕەنگو گەرم و خنکێنەرە ڕاستی ئەم گازەو سەرجەم گازه گەرمەکانی تر پێویستن کەهەبن لە بەرگە هەوادا چونکە نەبونایه زەوی یەکپارچە دەبووە سەهۆڵ بەندان بەڵام بۆ سەرجەم درەخت و زیندەوەران و مرۆڤ و وە ژیانو ئاسایی بوونی کەشو هەوا پێویستە لە ئاستێکی ستانداردو بارێکی هاوسەنگیدابن وە لە سەدەی ڕابردووە هەر لەگەڵ دەستپێکی شۆڕشی پیشەسازیەوە هەنگاو بەهەنگا و تا ئێستا ڕێژەی ئەو گازانە زیادیان کردووە کە بونەتە پیس بوونو گەرم بوونی زەوی کەبڵاوترینیان دوانۆکسیدی کاربۆن و گۆگردو نایترۆجین و میسان و هتد.
روونیشی دەکاتەوە، زۆر زیاد بوونی ئەم گازانە لەبەرگە هەوای زەویدا بۆتە هۆی ئەوەی هەنگاو بەهەنگاو و ساڵ لەدوای پلەکانی گەرما بەرز بێتەوە و بەمەش قەتیس بوونی گەرمای لێکەوتۆتەوەو، لەئەنجامدا بۆته هۆی ڕودانی دیاردەیەک ئەویش گۆڕانی کەش و هەوایە گۆڕانی کەشو هەوا تادێت کارەساتی سروشتی زیاتر لەگەڵ خۆی دێنێت بێگومان هەرێم و عێراقیش پشکی شێریان بەردەکەوێت لەم گۆڕانکاریانەو پێویستە لەداهاتودا هەموو ئامادەکاریەک و خۆ گونجاندێک بکرێت بۆ ئەم گۆڕانکاریانە.
دەشڵێت: بەداخەوە تائێستا حکومەتی هەرێم هیچ پلانو بەرنامەیەکی نیە بۆ داهاتوو کە زۆر پێویسته بەنداوی بچوکو مام ناوەند و گۆم دروست بکات بەسەدان و هەزارانیش بۆ ئەوەی لەساڵانی کەم دابارینو وشکە ساڵیدا سودی زۆرو تەواویان لێوەرگرێت، چونکە دروست کردنی بەنداو دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاو و وە سودی زۆری هەیە بۆ ساڵانی کەم ئاوی و وشکە ساڵی و هەروەها بۆ سامانی ئاژەڵ و ماسی و گەشت و گوزار و کشتوکاڵ جێگرتنەوەی کەمبوونی ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی و وە خۆشکردنی کەشو ئاو هەواو زیاد کردنی بڕی دابارین لەلایەکی ترەوە حکومەت پێویسته گرنگی تەواو و زۆر بەچاندنی درەختو سەوزایی بدات ئەویش بۆ کەمکردنەوەی گۆڕانکاریەکانی کەشو هەواو دابەزینی پلەکانی گەرماو زیاد بوونی بڕی دابارینو لەگەڵ چەندەها سودی تر.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









