سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك” هیچ یاسایەك نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا”

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاماژە بەوەدەكات گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكانی كەركوك بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و هەڵبژاردنی پارێزگار بەردەوامی هەیە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ ڕَككەوتنێكی یەكلاكەرەوە ئەنجان نەدراوە، جەختیش دەكاتەوە هیچ یاسایەك نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا.
حەسەن مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە SNNی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كورد بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بەردەوامی هەیە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ كام لە لایەنەكان نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی لەو بارەیەوە، هاوكات تا ئیستاش بەفەرمی وادەی ئەنجامدانی دووەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دیاری نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەی یەكەمی ئەنجومەنی پارێزگا بە كراوەیی هێڵدراوەتەوە بۆ ئەوەی لەماوەی 30 ڕۆژدا پارێزگاری نوێ و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و جێرەكانیان هەڵبژێردرێن بەڵام تا ئێستا ئەوەنەكراوە، هاوكات ئەوەشی كە دەوترێت ئەگەر لەماوەی ئەو 30 ڕۆژەدا پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵنەبژێردرێن ئەوا ئەنجومەنی پارێزگا هەڵدەوەشێتەوە، تا ئێستا هیچ یاسایەكی لەو شێوەمان نییە و ئەو بابەتە بۆ كەسانی پسپۆڕ لە یاسا جێدەهێڵین.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك وێرای ئەوەی ئامادەنەبوو هیچ قسەیەك لەسەر نزیكبوونەوەی حزبەكەیان لەگەڵ لایەنی توركمان و عەرەب بكات، لەهەمان كاتیشدا ئەوەی خستەڕوو هیواداراین ئەو كاتەی لەبەردەستدا ماوە بتوانین ناوماڵی كوردی یەك بخەین.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









