لیژنەی دارایی زانیاری نوێ لەسەر هاوتاکردنی مووچەی خانەشینانی هەرێم ئاشکرا دەکات

د. نەرمین مەعروف
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ھاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی ھەرێم کاتی دەوێت و ڕەنگە تا مووچەی مانگی ھەشت ھەر بەھاوتانەکراوی ڕەوانە بکرێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم لیستی مووچەی خانەنشینانی بە ھاوتاکراوی ڕەوانەی بەغداد کردووە، بەڵام ئەوە کارێکی ئاسان نییە و پەیوەندی بە سیستمی خانەنشینی عێراقەوە ھەیە.
وتیشی، “ڕەنگە تا مووچەی مانگی ھەشت خانەنشینانی ھەرێم بە ھەمان شێوەی خۆیان مووچە وەربگرن، چونکە فەرمانبەر ھەیە لە ھەرێم کە بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق دەبێت خانەنشین بکرێت و پێداچوونەوە بە مووچە و ئیمتیازاتەکانی بکرێت.”
رۆژی 21ی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی مووچەی خانەشینانی بە ھاوتاکراوی لەگەڵ لیستی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
نەرمین مەعروف وتیشی “ھاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی ھەرێم کاتی دەوێت، ڕەنگە تا مووچەی مانگی ھەشت مووچەی خانەنشینان بەھاوتانەکراوی بنێردرێت.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









