
مەسعود پزیشکیان
SNN
ئەمڕۆ سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەکەیدا سوێندی یاسایی دەخوات و وەک سەرۆکی نوێ دەستبەکاردەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تەمموز، موجتەبا یوسفی، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکردووە، دانیشتنی گشتیی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆمار بەڕێوە دەچێت و تیایدا نوێنەری 80 وڵات بەشدار دەبن.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی ماددەی 121ـى دەستوور، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو لە کۆبوونەوەیەکدا، کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەزگای دادوەریی و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستوور، لە پەرلەمان سوێندی سەرۆکایەتی دەخوات.
عەلائەدین بروجردی، ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی لە پەرلەمانى ئێران رایگەیاند، لە مەراسیمەکەی ئەمڕۆدا، دوو سەرۆک، شەش سەرۆکوەزیران، 11 سەرۆکی پەرلەمان، 4 جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەکی زۆر لە وەزیر، لە نزیکەی 80 وڵاتەوە بەشداریی مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆککۆمار دەکەن.
5ـى تەمووزی 2024 لە خولی دووەمی، چواردەیەمین خولی سەرۆکایەتیی ئێران، مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ریفۆرمخوازەکان توانی بە بەدەستهێنانی زیاتر لە 16 ملیۆن دەنگ ببێتە نۆیەم سەرۆککۆماری ئێران.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









