شاندێکی هەرێم بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دەچێتە بەغدا

SNN
هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای هەرێم بەمەبستی هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و پارەی چاودێری خێزان سەردانی بەغدا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تەمموز، کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەمەبەستی زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ عێراق، لە سەرەتای مانگی داهاتوو وەفدێک دەچێتە بەغدا.
ئاشکرایکردووە، لە هەرێم 72 هەزار کەمئەندام بوونیان هەیە کە ناوی زیاتر لە 13 هەزار تۆماری نوێن، هاوکات ناوەکانیان نێردراوەتە بەغدا و گەیشتووەتە دەست وەزارەتی دارایی عێراق.
ئاماژەی بەوەکردووە، جگە لە باسکردنی هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەمان کاتدا داوای پارەی چاودێری خێزان دەکەن کە لە ساڵی 2015وە بڕدراوە.
کوێستان محەمەد لەو بارەیەوە دەڵێت “دەمانەوێت هەژارەکانی هەرێمیش هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق سوودمەند بن لەو هاوکارییەی لە بودجەی گشتی دابیندەکرێت لە عێراقدا.”
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








