هەولێرلە زستان شاری لافاوەكان و لە هاوین بیابانەكانی عەرعەر، پارتی بە لاهورجەنگییەكانیشی وتووە بێدەنگ بن

لافاوی هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و باران بارینێكی كەم هاووڵاتیانی دانیشتووی هەولێر لەخەمی سەروماڵیانن بەهۆی لافاوەوە، كە هاوینیش دێت بەهەمان شێوە لەخەمی دەستخستنی چۆڕێك ئاوی خواردنەوەدان، بەوتەی هاووڵاتیانیش خراپ ئیدارەدانی شارەكە هۆكاری بەردەوامی ئەو قەیرانانەیە، بەڵام لاهور جەنگی كە بەرژەوەندی لەگەڵ پارتی هەیە بێدەنگە.
وەلید سادق، یەكێك لە هاووڵاتیانی دانیشتووی گەرەکێکی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو كاربەدەستانەی چەندین ساڵە ئەم شارەیان كردووەتە موڵكی خۆیان و بەئارەزووی خۆیان یاری بە ژیان و سەروەت و سامانی هاووڵاتیانەوە دەكەن، بوونەتەهۆی ئەوەی كە بەشێكی زۆری هاووڵاتیان بیر لە باركردن و جێهێشتنی هەولێر بكەنەوە، چونكە زستان لە ترسی هەستانی لافاو ژیانمان لەمەترسیدایە و تەنها لە زستانی ڕابردوو زیاد لە 12 كەس گیانیان لەدەستدا، كە هاوینیش دێت بێ ئاوی تەنگمان پێهەڵدەچنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژانە دۆخی هەولێر و خەڵكی هەولێر بەرەو خراپی دەچێت و حكومەت و بەرپرسانی شارەكە لە بری چارەسەركردنی دۆخی خەڵك بەردەوام لە شاردنەوەی نیگەرانییەكان و خەڵك سەرقاڵ دەكەن بە كێشە لاوەكییەكان و تۆمەتباركردنی لایەنەكانی دیكە، تا ئێستاش بەرپرسانی ئیدارەی شارەكە ئامادەنین دان بنێت بە كەموكورتییەكاندا كە چەندین ساڵە دووبارە دەبنەوە و هیچ كەسێكیش لێپێچینەوەی لەگەڵ نەكراوە.
ئەو هاووڵاتیەی شاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ئەوەی هەولێر پڕبووە لە بێ پلانی و نەبوونی خزمەتگوزاری و بۆری ئیفراز دەشكێت و دووكەڵی پاڵاوگەكان خەڵكی دەخنكێنن و رۆژانە بەچەك خەڵك دەكوژرێت، بەڵام لاهور جەنگیەكان بیدەنگییان هەڵبژاردووە و لایەن پارتییەوە فەرمانیان پێكراوە بێدەنگ ببن، ئەمەش ئەو پەڕی دووفاقی ئەو كەسە نیشاندەدات كە خۆی وەك فریاد ڕەسی خەڵك دەناسینێت لەژێر سێبەری پارتیدا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









