بەمەبەستی بەكارهێنانیان بۆدەنگدان لەبەرژەوەندی خۆی، پارتی رێگرە لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان

وێنەی کەمپێکی ئاوارەکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی سەرجەم ئەو ئاوارانەی كە لە سنووری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبوون سەرجەمیان گەریندراونەتەوە زێدی خۆیان و كۆتا كەمپی ئاوارەكان لە سنووری سلێمانی داخراوە، بەڵام بەمەبەستی بەكارهێنانیان بۆدەنگدان لەبەرژەوەندی خۆی، لە سنووری هەولێر و دهۆك پارتی رێگرە لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN تا ئێستا نزیكەی 27 هەزار ئاوارەی ناوچەی شەنگال و پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە كەمپەكانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك ماون و هەرچەند وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی هەموو ئاسانكاریەكی كردووە بۆ ئەوەی ئەو كۆچبەرانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام لەلایەن پارتییەوە ڕێگری لە گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەوە دەكرێت و تەنانەت هەڕەشی لە هەندێك لەو خێزانانە كردووە ئەگەر بگەڕێنەوە زێدی خۆیان زیانیان پێدەگەیەنێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، مەبەستی سەرەكی پارتی لەو ڕێگریانە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی نیشتەجێی كەمپەكانی هەولێر و دهۆك بۆ زێدی خۆیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پارتی وەك پیشەی هەمیشەیی دەیەوێت هەرچۆنێك بووە ڕێگری بكات لە گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە تا دوای پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەوەی لەكاتی بەرێوەچوونی دەنگدانی پەرلەمان لەبەرژەوەندی خۆی بەكاریان بهێنێت و ساختەكاریان پێبكات لە پرۆسەكەدا، بۆیە پەرۆشی مانەوەی ئەو ئاوارانەیە لە كەمپەكاندا.
ڕێگرییەكانی پارتی لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان لەكاتێكدایە كە زیاد لە دووهەفتەیە سەرجەم ئاوارەكانی نیشتەجێی كەمپی ئاشتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەچاودێری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق گەڕێندرانەوە زێدی خۆیان و كەمپەكەش بەتەواوی دارخرا.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









