ئیسماعیل هه‌نیه كوژرا و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس پشتڕاستى كرده‌وه

ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس | فۆتۆ: Polatico
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له تاران كوژرا.
به‌پێى میدیاكانى جیهان، هه‌نیه و دوو له پاسه‌وانه‌كانى له‌نێو شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆیاندا له تاران به مووشه‌ك له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه كرانه ئامانج و گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌دواى گیانله‌ده‌ستدانى هه‌نیه، ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “ئێمه نامانه‌وێت شه‌ڕه‌كه فراوانتر ببێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشبكرێته‌سه‌ر ئیسرائیل به‌رگریی لێده‌كه‌ین”.
وتیشى: “هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ڕێگه‌ى دیپلۆماسیه‌وه گرژیه‌كان هێوربكه‌ینه‌وه و بگه‌ینه چاره‌سه‌ر”.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى ئێران به به‌شدارى فه‌رمانده‌كانى سوپاى پاسداران له كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایدایە و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش رایگه‌یاند، “لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌كه‌ین، ناهێڵین خوێنى ئیسماعیل هه‌نیه و هاوڕێكانى به‌فیڕۆ بچێت”.
هاوكات، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌ریمدا كوشتنى هه‌نیه‌ى سه‌ركۆنه كرد و داواى لێكۆڵینه‌وه‌ى كرد له‌و باره‌یه‌وه.
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
57 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
57 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









