
SNN-
لە کۆبونەوەی درەنگانی شەوی رابردوو ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە ئۆتێل رەشیدی بەغداد، بە کۆی دەنگی ئەندامان پۆستەکانی پارێزگاری دیالەو جێگرەکانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاو جێگرەکانی هەڵبژێردران.
لەدانیشتنەکەدا، عومەر کەڕەوی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە هەڵبژێردرا، هاوکات سالم تەمیمی وەک جێگری یەکەمی و غازی فەیسەڵیش وەک جێگری دوەمی سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردران.
سەرەڕای ئەوەی لەو کاتەدا عەشیرەتی تەمیمی، لەبەردەم ئەنجومەنی پارێزگای دیالە خۆپێشاندانێکیان ئەنجامداو تیایدا داوایان کرد پارێزگار لە عەشیرەتی تەمیمی بێت بەو پێیەی زۆرینەی خەڵکی پارێزگاکە تەمیمین، بەڵام لەکۆبونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگادا بەزۆرینەی دەنگ بڕیاردرا پۆستی پارێزگاری دیالە بدرێت بە عەدنان جایر ئەلشەمەری. هاوکات مستەفا تاڵب لوهەیبی بە جێگری یەکەم و غازی جبوری وەک جێگری هونەری پارێزگار هەڵبژێردران.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









