له چهند رۆژى داهاتوودا سودانى و تهیف سامى لیژنهیهك دهنێرن بۆ ههرێمى كوردستان

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
له چهند رۆژى داهاتوودا لیژنهیهكى هاوبهش له نووسینگهى سهرۆكوهزیرانى عێراق و وهزارهتى دارایی عێراقهوه سهردانى ههرێمى كوردستان دهكات بهمهبهستى دهستكردن به پرۆسهى یهكلاكردنهوهى هاوتاكردنى مووچهى خانهنشینان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون، “هەرچەندە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمى كوردستان پاڵپشت بە بڕیارێكی دادگای فیدراڵی لیستی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی هاوتاكرد و لە مانگی رابردووش لیستەكەی بەهاوتاكراوی رەوانەی بەغدا كردووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی نەداوە لەسەر خەرجكردنی مووچەی خانەنشینان بە گوێرەی ئەو لیستەی كە لەلایەن هەرێمەوە رەوانەكراوە”.
بهپێى زانیارییهكانى SNN، “نوێنەرانی كورد لە بەغدا لە هەوڵی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگان لەبارەی هاوتاكردنی لیستی مووچەی خانەنیشنان. هەر لەو چوارچێوەیەشدا بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ لیژنەیەكی تایبەت لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستبكەن بە رێكارەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئاخۆ وەزارەتی دارایی عێراق چ داواكارییەكی دەبێت لە هەرێم بۆ ئەوەی مووچەی خانەنشینان هاوتای عێراق بكات”.
SNN ئهوهشى زانیوه، “ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی سندوقی خانەنشینی هەرێم بكات، ئەوا دەبێتە گرفتێكی گەورە لەبەردەم پرۆسەكەدا، چونكە تا ئێستا هیچ داهاتێك لەو سندوقەدا بوونی نییە، بۆیە دەبێت بە رێككەوتنێكی سیاسی ئەو بابەتە یەكلای بكرێتەوە، بۆیە بەگشتی دەبێت تا دوو مانگی داهاتوو كاری ئەو لیژنەیە تەواو ببێت و بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو بابەتە بدرێت”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









