پەرلەمانتارێكی یەكێتی دڵنیایی دەدات لە بەدەمەوەچوونی گرفتی جوتیاران لە نەناردنی پارەی گەنمەكانیان

چرۆ حەمەشەریف
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ناردنی پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە لەوادەی خۆیدا دواكەوت، نوێنەرێكی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق جەخت دەكاتەوە كە ئاگاداری ئەو گرفتەن ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق گفتوگۆدەكەن و دڵنیاش دەدات كە هیچ گرفتێك نییە بۆ نەناردنی پارەكانیان.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی و نوێنەری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق پارەی گەنمی زۆربەی جوتیارانی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی لەوادەی خۆیدا خەرجكردووە، بەڵام لەكۆی دووهەزار جوتیار كە گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆ كردووە تا ئێستا نزیكەی 170 جوتیار پارەیان وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بەدواداچوونمان بۆ ئەو گرفتەی جوتیارانی هەڵەبجە كردووە و هەر ئەمرۆ لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق گفتوگۆدەكەم و سبەینێ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام هەوڵدەدەین ئەو گرفتە یەكلایی بكەینەوە و پارەی گەنمی جوتیارانی هەڵەبجەش چارەسەر بكرێت.
ئەو نوێنەرەی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دڵنیایی دەدەینە جوتیاران كە هیچ گرفتێكی گەورە نییە كە عێراق نیازی ئەوەی هەبێت پارەی گەنمی جوتیاران نەنێرێت، بەڵكوو پێدەچێت هۆكاری دواكەوتنی ناردنی پارەی جوتیاران پەیوەندی بەهەندێك ڕێكاری كارگێری و یاساییەوە هەبێت و لەم هەفتەیەدا ئەو ڕێكارانە تەواو بكرێن.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









