SNNناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی سودانی و فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بڵاودەكاتەوە

عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فڕاكسیۆنی كەركوك هێزو ئیرادەمانە و فڕاكسیۆنی بابلیون كۆبوویەوە ئەندامێكی بەشدار لە كۆبوونەوەكە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیران بۆ SNNئاشكرا دەكات.
د. ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی كەركوك هێزوئیرادەمانە بە SNNی ڕاگەیاند: لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆماندا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێڕاق ناوبراو تیشكی خستەسەر گرنگی هەوڵەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دروستكردنی حكومەتێكی خۆجێی فرەنەتەوە و لەچوارچێوەی سیاسەتی چەپكەگوڵەكەی مام جەلال، پاشان ئاماژەی دا بە گرنگی دابەشكردنی پۆستەكان بەپێی ئیستحقاقی ئینتخابی هەر هێزێكی سیاسی براوەو ڕێزگرتن لە ئیرادەو دەنگی كەركوكیەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەموولایەك هاوڕابووین لەسەر ئەوەی كە كەركوك تایبەتمەندی خۆی هەیە و پێویستە ڕەچاوی ئەو تایبەتمەندیە بكەین، هاوكات كەركوك زۆرترین ڕێژەی بەشداری هەڵبژاردنی تێدابووە لەعێڕاقدا ئەمەش مانای هیواو ئومێدی كەركوكیەكانە بە نوێنەرەكانیان، بۆیە خەمی هەموولایەك ئەوەیە كە حكومەتێكی خۆجێی فرەییە لەپێناو خزمەتكردنی خەڵكی شارەكە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوەكردەوە كە كەركوك هەموو بنەماكانی پێشكەوتنی تێدایە بەڵام پێویستی بەكاری جددی و بەپەلە هەیە و پێویستە هەموولایەك سوود لەهەڵەكانی ڕابردوو وەردەگرین، بۆیە چاوەڕێین بەزووترین كات و پێش تەواوبوونی ئەو وادە یاساییەی بۆ ئەندامان دانراوە بۆ یەكلایی كردنەوەی پۆستی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاو جێگرەكانیان یەكلایی بكەنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









