وادەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکرابوو

0
841

SNN

چەند بەرپرسێکی ئەمریکی و ئیسرائیلی وادەی هێرشەکەی ئێرانیان بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکرا کردووە و رایدەگەیەنن، ئەگەری هەیە ئێران دووشەممە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی ئاب، ماڵپه‌ڕی ئاکسیۆس-ی ئه‌مریكی لە زاری چەن بەرپرسێکی ئەمریکیی و ئیسرائیلیەوە بڵاویکردووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی دووشەممە ئێران هێرشی تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی “ئیسماعیل هەنییە”ـى بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامبدات.

ئاماژەیان بەوەشکرد، پێیان وایە ئێران و حزبوڵای لوبنان هێشتا سەرقاڵی کۆتاییهێنان بە پلانە سەربازییەکانیان و پەسەندکردنی لەسەر ئاستی سیاسین، هەر بۆیە تاکو ئێستا هیچ هێرشێکیان نەکردووە.

ماڵپەڕەکە بەبێ ناوهێنانی ناوی بەرپرسەکان ئاشکرایکردووە، تۆڵەسەندنەوەی ئێران لەسەر هەمان بنەماکانی ئەو هێرشە دەبێت کە ئێران لە 13ی (نیسان/4) دەستیپێکرد، تیایدا تاران باشوری ئیسرائیلی کردە ئامانج، بەتایبەت بنکەی هێزی ئاسمانی “بەنێڤاتیم”، بەڵام پێدەچێت لە ڕوی پانتاییەوە گەورەتر بێت.

ئێران لە 14ی نیسانی ئه‌مساڵدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک هێرشێکی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا، کە نزیکەی پێنج کاتژمێری خایاند، ئەوە یەکەمین هێرشی ڕاستەوخۆی لەو جۆرە بوو کە تاران بۆ سەر تەلئەبیب دەستیپێکرد، نزیکەی دوو هەفتە دوای بۆردومانی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی 16 کەس کە ئەندامان و دوو سەرکردەی پاسەوانی ئێرانی بوون.

ئەمڕۆ دوو بەرپرسی دیکەی ئەمریکا رایانگەیاند، مایکڵ کوریلا، بەرپرسی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، رۆژی شەممە گەیشتووەتە ناوچەکە، بە مەبەستی هێورکردنەوەی دۆخی نێوان ئێران و ئیسرائیل.

پێشتریش جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەواناندا، کە ئایا ئێران پاشەکشە دەکات لە هەڵوێستی تۆڵەسەندنەوە گوتی، “نازانم، بەڵام هیوادارم وا بکات”، هاوکات داوای لە ئێران کرد پاشەکشەبکات لە هەڕەشەکانی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە کوژرانی ئیسماعیل هەنیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this