كه‌یسه‌كه‌ى گنه‌ڵ ئینێرجى دژى حكومه‌تى هه‌رێم قۆناغى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى ته‌واو كرد

لۆگۆى كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى توركى تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى
SNN
كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى رایگه‌یاند، قۆناغى كۆكردنه‌وه به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌ى هه‌ردوو كێڵگه‌ى میران و بنه‌باوى كۆتایی هاتووه و چاوەڕێن تاوه‌كو كۆتایی ساڵ دادگاى له‌نده‌ده‌ن بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه بدات.
كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى توركى كه كۆمپانیایه‌كى توركى – به‌ریتانیه له ساڵى 2021 له ئه‌نجامى لێسه‌ندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنان له هه‌ردوو كێڵگه‌ى میران و بنه‌باوى بڕیاریدا سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تۆمار بكات. پاشان، سكاڵاكه‌ى برده دادگاى له‌نده‌ن.
پاش تێپه‌ڕینى چوار ساڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ى ئاب، كۆمپانیاكه له‌سه‌رزارى پارێزه‌ره‌كانیه‌وه رایگه‌یاند، ” له دادگاى له‌نده‌ن قۆناغى کۆکردنەوەی بەڵگەکان کۆتایی هاتووە و چاوەڕێی بڕیاری دادگان لە کۆتایی ئەمساڵدا”.
كۆژین ئه‌حمه‌د، شاره‌زاى بوارى نه‌وت و گاز له باره‌ى دۆسیه‌كه‌وه هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس نووسیویه‌تى، “به‌هیواین حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك دۆسیه‌كه‌ى داناگاز ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش نه‌دۆڕێنێت”.
كۆمانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى له كۆتا راپۆرتى خۆیدا كه له 30ى ئازارى ئه‌مساڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، “له هه‌ردوو كێڵگه‌ى قەرەداغ و سەرتا کشاوەتەوە، ته‌نیا پشكه‌كانى له كێڵگه‌ى نه‌وتى زاخۆ ماون. هاوكات حكومه‌تى هه‌رێم 107 ملیۆن دۆلارى قه‌رزداره”.
Genel Energy regarding the Miran & Binabawi Arbitration says that written & evidentiary stages have been concluded and waiting for London court to award by end of 2024.
Not sure if #Kurdistan will lose this arbitration like previous Dana Gas one. https://t.co/k07j6Wj6W0— Kojin Ahmed (@kojinahmed) August 6, 2024
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








