ئەو كاتەی هەولێر كەوتە مەترسی ژێرداگیركردن لەلایەن داعشەوە، بارزانی هانای بۆ بافل تاڵەبانی هێنا

هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەفەسرێكی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكات هێزەكانی یەكێتی ڕۆڵی سەرەكی و یەكلاكەروەیان هەبوو لە ڕاگرتنی پێشڕەوییەكانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری مەخمور و شەنگال و دەشتی نەینەوا، تەنها لە سنووری مەخمورو شەنگال زیاد لە 100 شەهیدمان داوە، ئەوكاتەش هەولێر كەوتە مەترسی ژێرداگیركردن لەلایەن داعشەوە، بارزانی هانای بۆ بافل تاڵەبانی هێنا و هێزی دژەتیرۆی بۆ ڕەوانەكرد.
محەمەد كاكەیی، ئەفسەری پێشوو لە هێزەكانی 70 و هاوكات ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوایە بە SNNی ڕاگەیاند: ئازادكردنی مەخمور لە دەستی هێزەكانی داعش و ڕێگریكردن لە پێشڕەوییەكانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری هەولێر و دەشتی نەینەواو و ناوچەی شەنگال، ڕۆڵی سەرەكی ئەو پێشمەرگە و فەرماندانەی یەكێتی بوون كە بەخوێنی خۆیان هەولێریان لە مەترسییەكی گەورە پاراست و تەنها لە سنووری مەخمور سەدان قوربانیماندا، هەر ئەوەش وایكرد كە خەڵكی ئەو سنوورە لەكاتی دەنگدان پاداشتی ئەو قوربانییەمان بدەنەوە و یەكێتی ببێتە زۆرینە لەو سنوورە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەوكاتەی كە مەخمور داگیركرابوو مەترسییەكی جدیش لەسەر هەولێر دروستبوو بوو، هێزەكانی پارتی لە دواوەی سەنگەرەكانەوە بوون، هەر ئەوەش وایكرد كە هیچ شەهیدێكیان نەبێت لە ئازادكردنی مەخمور و دەوورووبەری، بۆیە یەكێتی و هێزەكانی 70 زۆرترین شەهیدیان داو مێژووش شاهیدە كە چۆن یەكێتی ئەو داستانە قارەمانییەی تۆماركرد.
ئەو ئەفسەرە سەربازیەی پێشووی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كاتەی كە بەتەواوی مەترسی بۆسەر هەولێر و دەوورووبەری دروستبوو، هاووڵاتیان دەستیان كرد بە جێهشێتنی هەولێر لە مەترسی هاتنی تیرۆریستانی داعش، ئەوكات مەسعود بارزانی بەفەرمی داوای لە (بافل جەلال تاڵەبانی) كرد كە هێزەكانی دژە تیرۆر بێنێتە سنوورەكە و هەولێر لەمەترسی داگیركردن بپارێزێت، سەرۆكی یەكێتیش بەخێرایی هات بەدەم ئەو داواكارییە و بەهێزێكی تۆكمەی دژە تیرۆروە ڕیگر بوو لە داگیركردنی هەولێر و نەهیشتنی مەترسی بۆ سەر دانیشتووانەكەی.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









