
خۆپیشاندانى هاووڵاتیانى ههولێر لهبهر بێئاوى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و جیاوازیكردن لەنێوان گەرەكە هەژار نشینەكان لە دابینكردنی خزمەتگوزارى، ئەمڕۆ شهممه 10ى ئاب، جارێكی دیكە بەشێك لە هاووڵاتیانی دانیشتووانی چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر دەستیانبە خۆپیشاندان كردەوە.
ئامینە خورشید، یەكێك لەو هاووڵاتیانەی كە بەشداری خۆپیشاندانەكەی هەولێری كردووە بە SNNی راگەیاند، “ئەمە بۆ چەندین جارە كە دەستبە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەكەین بۆ ئەوەی ئاوی خواردنەوەمان بۆ دابینبكرێت، بەڵام تەنیا بەڵێنی بێكردەوەمان پێدەدرێت، ئەو گەڕەكانەشی كە بەرپرسانی دەستڕۆیشتووی لێیە هیچ گرفتێكیان نییە و ئاویان بۆ دابیندەكرێت”.
وتیشى: “گەیشتووینەتە حاڵەتێك ماڵ و حاڵی خۆمان جێبهێڵین و بڕۆینە شارێكی دیكە، چونكە ژیان لە هەولێر بۆ ئەو گەڕەكانەنیه كە بەرپرسی تیادا نییە، ژیان بۆ گهڕهكه هەژارنشینهكان و كەسانی بێدەستەڵان زۆر ئەستەم بووە ئەوانەشی بەرپرسانی تیادا نیشتەجێن گرفتیان نییە”.
ئەو هاووڵاتیەی شاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، “دەیان گەڕەكی هەولێر لەسەرەتای هاویینەوە گرفتی كەمئاویمان هەیە و بە تانكەر ئاو دەكڕین بۆ هەر تانكەرێك زیاتر لە 100 هەزار دینار دەدەین و زۆرێك لە هاووڵاتیانیش ئەو توانایەیان نییە و ئێمەش توانامان نەماوە بۆیە ناچاران بەردەوامبین لە خۆپیشاندان”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









