ئەمڕۆكۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەدەچێت و پارێزگاریش بۆ كورد یەكلایی بووەتەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ئەمڕۆ لە شاری بەغداد كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەبچێت و لە كۆبوونەوەیەدا هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە شێوەیەكی فەرمی یەكلایی ببێتەوە، هاوكات پارێزگاری كەركوكیش بۆ كورد و لەناو كوردیش بۆ یەكێتی یەكلایی بووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە سەرچاوەیەكی ئەنجومەنی پارێزگای كوركوك وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، وابڕیارە ئەمشەو لەشاری بەغدا دووەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاریزگای كەرکوک بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەن لە كوتلە جیاوازەكان بەڕێوەبچێت، ئەوەش كۆبوونەوەیەش پێش كۆتایی هاتنی ئەو وادەیە كە بۆ لایەنە سیاسییەكان دیاریكراوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی بەغدا پارێزگاری كەرکوک و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و جێگرەكانیان هەڵدەبژێردرێن، بە جۆرێك پارێزگاری كەركوك بۆ ماوەی دووساڵی یەكەم بۆ كورد و لەناو كوردیش بۆ یەكێتی نشتیمانی كوردستان یەكلایی بووەتەوە، هاوكات سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاش بۆ عەرەب و پاشان جێگرەكانیش بۆ لایەنەكانی توركمان یەكیلای بوونەتەوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، تا ئێستا فراكسیۆنی پارتی بڕیارینەداوە كە بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە بكات، بەڵام كۆبوونەوەكە ڕێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا تیایدا بەشداری دەكەن و مەبەستی سەرەكی كۆبوونەوەكەش بۆ كۆتایی هێنانە بە ململانێی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لەو شارە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









