
وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژەتیرۆر (CTG) | فۆتۆ: CTG
SNN
بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە ساڵڕۆژی ئازادكردنی مەخمور، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هێزەكانی دژەتیرۆر بوونە گومەزێكی ئاسنین بۆ پاراستنی پایتەختی هەرێمی كوردستان و بەتەنها 88 پێشمەرگەی دژەتیرۆر توانییان مەخمور ئازادبكەن.
وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر دەڵێت، “درووست 10 ساڵ بەر لە ئێستا بوو، تەنها چەند رۆژێك پاش بەدەستەوەدانی شەنگال و واڵاكردنی سەنگەرەكان بە رووی تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی و چۆڵكردنی چەندین ناوچە بەبێ بەرگری و مەترسی كەوتنە سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، هێزەكانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بوونە گومەزێكی ئاسنین بۆ پاراستنی پایتەختی هەرێمی كوردستان و رمێكی تیژ بە رووی تیرۆرستانی داعش و توانرا بە كاتژمێر و نیوێك مەخمور لە تیرۆرستان پاكبكرێتەوە”.
وەهاب هەڵەبجەیی باس لەوەش دەکات، وەك سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی پێدا، بە تەنها 88 پێشمەرگەی دژەتیرۆر توانیان مەخمور ئازادبكەن و ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە لەسەر دەستی كوڕانی دژەتیرۆر تووشی یەكەم شكستی خۆی بوو لە سنوری خاكی كوردستان لە كاتێكدا ئەو رێكخراوە لە تێكشكاندنی سوپای دوو وڵات گەڕابوویەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر جەتیشدەکاتەوە، “لە زاخۆ تا خانەقین، لە كوباشی بۆ كۆبانێ، دژەتیرۆر خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر خاكی كوردستان و داستانەكانی ئەم هێزە و شەهیدەكانی گەواهیی دەدەن.”
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا دەڵێت، “بۆیە بەوپەڕێ شانازییەوە دەڵێین (دەست نەپاراستن – لە خۆمان پاراستن)”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









