وەزیری دارایی عێراق خۆی بێبەری كردووە لەناردنی پارە بۆ هەرێم و سەرۆك وەزیرانی ئاگاداركردووەتەوە

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر بەردەوامیدان بە زیادكردنی بێشوماری ژمارەی مووچەخۆران لە لیستی مووچە، وەزیری دارایی عێراق بەتەواوی نیگەرانی خۆی لە و بابەتە دەربڕیوە و ئامادەنییە هیچ واژۆیەك لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان بكات، هاوكات سەرۆك وەزیرانی عێراقیشی ئاگاداركردووەتەوە كە ناردنی هەر پارەیەك بۆ هەرێم ئەو لێی بێبەرییە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە تایبەت دەست SNNكەوتوون تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوەش بەهۆی ئەو نیگەرانییانەی كە وەزیری دارایی عێراق هەیەتی لەسەر ئەو لیستانەی مانگانە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت، بەجۆرێك مانگانە بە سەدان میلاكی وەزارەتەكان زیاد دەكات بەتایبەت لە وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ و پەروەردە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ( تەیف سامی)وەزیری دارایی عێراق هێندە نیگەران بووە لە دووبارەكردنەوەی ئەو گرفتانەی كە لە لیستی مووچەی فەرمانبەران هەیە، بەنوسراوێك سەرۆك وەزیرانی عێراقی ئاگاداركردووەتەوە كە ئامادەنییە واژۆی ناردنی هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم بكات، چونكە ئەو لیستانەی كە مانگانە ڕەوانە دەكرێن بەشێوەیەكی ناسروشتی ژمارەی میلاك زیاد دەكات، بۆیە سەرۆكوەزیرانی ئاگاداركردووەتەوە ئەگەر هەر بڕەپارەیەك ڕەوانەی هەرێم دەكرێت ئەو لێی بەرپرس نییە و پێویستە سەرۆك وەزیران ئەو ئەركە لەئەستۆ بگرێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، مانگی پێشووش وەزیری دارایی عێراق هەمان نیگەرانی هەبووە، بەڵام لەسەر داوای سەرۆك وەزیران واژۆی لەسەر ناردنی پارە كردووە بۆ هەرێم، بەڵام بۆ ئەم مانگە وەزیری دارایی عێراق پێش ئەوەی سەرۆك وەزیران ئەو داواكارییەی ئاراستە بكات، ڕەتیكردووەتەوە واژۆ لەسەر ناردنی پارە بكات بۆ هەرێم تا ئەوكاتەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بە بانكی دەكرێن بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









