سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایدەگەیەنێت هێشتا دیار نییە بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین

لۆگۆی پارتی دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وابڕیارە ئەمشەو لە شاری بەغدا دووەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەبچێت، بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا بەفەرمی ئاگادارنەكراونەتەوە لە ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە بۆ بەشداریی ناكەن.
حەسەن مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا بەفەرمی و نافەرمی ئێمە ئاگادار نەكراوینەتەوە لە ئەنجامدانی دووەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، ئاگاداریش نیین ئەو كۆبوونەوەیە لە بەغدا دەكرێت یاخود لە شاری كەركوك.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە بكەین كە باسی لێوەدەكرێت ئەمشەو لە بەغدا بەڕێوەبچێت، ئێمە هیچ قسەیەكمان نییە لەسەر ڕێككەوتنی فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دیكە، ئەو بابەتە جێدەهێڵین بۆ كاتی خۆی.
وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەكاتێكدایە كە پێشتر SNNئەوەی بلاوكردەوە كە وابڕیارە ئەمشەو لە شاری بەغدا دووەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەن بەڕێوەبچێت، هاوكات پارێزگاری كەركوكیش بۆ كورد و لەناو كوردیش بۆ یەكێتی نشتیمانی كوردستان یەکلایی بووەتەوە و پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش دووساڵی یەكەم لای پێكهاتەی عەرەب دەبێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









