دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ لەبارەی دوو دۆسێی پەیوەست بە هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی دادوەری دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تاوتوێی سێ دۆسیە دەکات و دوو لە دۆسییەکان پەیوەستن بە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ یەک شەممە 11ی ئاب بە گوێرەی خشتەی دانیشتنەکانـی دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تاوتوێ دەکرێت، کە لەسەر هەریەك لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حکومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە لەبارەی داخستنی کەمپی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان.
هاوکات هەر ئەمڕۆ دادگاکە تاوتوێی سکاڵایەكی تر دەکات، کە لەسەر سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، بابەتی سکاڵاکەش تایبەتە بە بڕیاردان بە نادەستوریبونی یاسای ڕێگریکردن و لابردنی زیادەڕۆییەکانی سەر زەوییە میرییەکان لە هەرێمی کوردستان.
سکاڵای سێیەمیش لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی ماددەی 14ـی یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی دەکرێت، کە تایبەتە بە دامەزراندن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









