جگە لە پۆستی پارێزگار، SNNئەو پۆستانە ئاشكرا دەكات كە لە حکومەتی خۆجێی كەركوك بەر كورد دەكەوێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان یەكلایی بوویەوە و ئەمڕۆش پارێزگار بە فەرمی دەستبەكار بوو، هاوكات لە حكومەتی خۆجێی كەركوك چەندین پۆستی دیكەی ئەمنی و خزمەتگوزاری دیكە بەر كورد دەكەوێت، SNNیش گرنگترین ئەو پۆستانە ئاشكرا دەكات كە بەر كورد دەكەوێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی شاری كەركوک بە SNNدراوە، بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان كورد و عەرەب و توركمان كراوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك جگە لەوەی پۆستی پارێزگار دراوە بە كورد، لەهەمان كاتیشدا چەندین پۆستی دیكەی گرنگ لەبواری ئەمنی و خزمەتگوزاری دەدرێن بە كورد، بەجۆرێك هەندێك لەو پۆستانەی بە كورد دەدرێن پێشتر لای عەرەب و توركمان بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ڕێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك پۆستی قائیمقامی دوبز بۆ كورد دەبێت، هاوكات بەڕێوەبەری ناحیەكانی سەرگەڕان، قەرە هەنجیر و شوان لە سنووری كەركوك بەدەستی كوردەوە دەبن، لەگەڵ ئەوانەشدا هەردوو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و شارەوانی بۆ كورد دەبن؛ هاوكات بەڕێوەبەری لقی كەركوكی كۆمپانیای بەرهەمە نەوتیەكان دەدرێتە كورد.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، ئەو پۆستانەی كە لەباری ئەمنی و سەربازیدان كورد پۆستی گرنگی بەردەكەوێت بەجۆرێك بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی سوپا لە كەركوك كە سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراقە بۆ كورد دەبێت هاوكات جێگری بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی كەركوك دەدرێتە كورد.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









