بەهۆی بەسەربردنی پشووی هاوینە لە ئەوروپا، سەرۆكی حكومەت كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی پەكخستووە

مەسرور بارزانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی پێنج هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەنەچووە لەكاتێكدا تا ئێستا مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەران دابەشنەكراوە و هەزران پرۆژە لە سەرجەم شارو شارۆچكەكان ڕاگیراون، ئەوەش بەهۆی گەشتی سەرۆكی حكومەت بۆ دەرەوە و بەشداریكردنی لە ئاهەنگی دەرچوونی كوڕەكەی لە كۆلێژی سەربازی ساندهێرست لە بەریتانیا.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ماوەی پێنج هەفتەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەرێوەنەچووە، لەكاتێكدا تا ئەمڕۆ مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەران دابەشنەكراوە و دیاریش نییە كەی دابەشدەكرێت، ئەوەش ئەكری حكومەتی هەرێم بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكات و فسار لەحكومەتی عێراقی بكات بۆ خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەرجەم شارو شارۆچكەكان هەزاران پرۆژە ڕاگیراون، كە زۆرینەی ئەو پرۆژانەش پێویستییان بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران هەیە بۆ ئەوەی كاركردن تیایاندا دەستپێبكاتەوە و تەواوبكرێن، بەڵام حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی ( مەسروبارزانی) لەوەشدا كەمتەرخەمی كردووە و ئامادە نییە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەببات.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە كە (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەت زیاتر لە مانگێكە بەمەبەستی بەسەربردنی پشوو سەردانی وڵاتانی ئەوروپای كردووە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا هەفتەی ڕأبردوو لە وڵاتی بەریتانیا بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونی (ئارین)ی كوڕی كرد لە كۆلێژی سەربازی شاهانەی ساندهێرست لە بەریتانیا و تا ئێستاش دیار نییە كەی سەرۆكی حكومەت دەگەڕێتەوە هەرێم و كۆتایی بە پشووەكانی دەهێنێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
21كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









