
سوپای ئۆکرانیا
SNN
فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی رووسیا ئاشکرای کرد، نزیکەی 12 هەزار سەربازی سوپای ئۆکرانیا لە سنووری هەرێمی کۆرسک پەڕیونەتەوە خاکی ڕووسیا.
زیلینسکی فەرمانی بە فەرماندە سەربازییەکانی ئۆکرانیا کرد کە “هەنگاوی سەرەکی داهاتوو” لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بنێن، هێرشەکانی ئۆکرانیا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر رووسیا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام بوو.
ئاپتی ئالادینۆڤ، فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ڕووسیا دەڵێت، “لە نێو چەکدارەکاندا خەڵکانی بیانی هەن و لە هەموو بەرەکانی شەڕ گوێ بیستی قسەکردن بە زمانەکانی پۆڵەندی، ئینگلیزی و فەرەنسی بوون، هەروەها خەڵکانی ڕەشپێست لە نێو شەڕکەرەکاندا هەن”.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە “ئیستفزازی گەورە” ناوبرد و ڕایگەیاند کە ئامانجی کیێڤ بەم هێرشە، بەدەستهێنانی پێگەیەکی بەهێزترە لە دانوستانەکانی ئەگەری ئاگربەستدا.
ئەلیکساندەر سیرسکی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی توانیویانە 1000 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی ڕووسیا لە ناوچەی کورسک بگرن.
ئێستا ئۆکرانیا بەشێک لە ناوچەی سنووری کورسک-ی بەدەستەوەیە و سەرەڕای بەڵێنی پوتین کە هێزەکانی ڕووسیا ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەنەوە، زیاتر لە هەفتەیەک شەڕی سەخت تا ئێستا نەیتوانیوە هێزەکانی ئۆکرانیا لەو ناوچەیە دەربکات.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ کیێڤ پێدەچێت مەترسیدار بێت، چونکە ئەگەری هەیە بەشەکانی دیکەی بەرەی ئۆکرانیا بێ بەرگری بمێننەوە، چونکە هێزەکان لە شەڕەکەدا لەسەر خاکی ڕووسیا چڕبوونەتەوە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
13كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









