“مەسرور بارزانی ڕێگرە لە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچەوە”

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە دادگای فیدراڵی عێراق لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریداوە بە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكان بۆ ئەوەی هەموو مانگێك لەكاتی خۆیدا مووچە وەربگرن، بەڵام سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆی ڕێگرە لە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە و بەوهۆیشەوە مووچەی فەرمانبەران گرفتی بۆ دروستبووە.
ئاراس محەمەد، شارەزا لەكاروباری دارایی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارانەی كە دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی مووچە و بە بانكیدرنی مووچەوە دەریكردوون سەرجەمیان لەبەرژەوەندی فەرمانبەرانی هەرێمە، چونكە بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی زیاتر دەكرێت و هەموو مانگێك هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەكانیان بەبێ دواكەوتن وەردەگرن، بۆیە سەرۆكی حكومەت ئەمەی ناوێت و دەیەوێت لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێنەكرێت و بابەتی (هەژماری من)ی هێناوەتە كایەوە كە پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەفەرمانی سەرۆكی حكومەت هەرێم ئامادە نییە داتا و زانیاری وردی مووچەخۆران بداتە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئەوەی پڕۆسەكە تەواوبكرێت، لە كاتێكدا تەواوی بانكەكانی حكومەتی عێراق ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەزوترین كات تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكەن لە چوارچێوەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، لەكاتێكدا پڕۆسەی بە بانكیكردن تەنها بۆ گەرنتیكردنی مووچەی فەرمانبەران نییە بەڵكوو بۆ پاراستنی مافی مووچەخۆران و سودمەند بوونیانە لەو ئیمتیازاتانەی كە بۆ مووچەخۆرانی عێراق هەن.
بەگویرەی بەدواداچوونەكانی SNNبەهۆی ئەوەی تا ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بانكی نەكراوە مانگانە حكومەتی هەرێم ژمارەی ئەو فەرمانبەرانە زیاد دەكات كە لە لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدای دەكات، ئەمەش وایكردووە كە وەزارەتی دارایی عێراق نیگەران بێت و نەتوانێت لەكاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات، بەجۆرێك تا ئێستا دیار نییە كەی مووچەی مانگی ڕابردوو دابەشدەكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









