سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیدا بە خەرجكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم

محهمهد شیاع سودانى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەك پێشتر SNNئەوەی بڵاوكردەوە كە وەزیری دارایی عێراق ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی خستبوویە ئەستۆی سەرۆكوەزیرانی عێراق، دواجرا ئەمڕۆ سەرۆكوەزیران ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی مووچەی مانگی حەوت و ئەگەری زۆرە ڕۆژی یەكشەممە دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
بەگوێرەی ئەوزانایرییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیداوە بە خەرجكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم، هاوكات ئەگەر ئەمڕۆ فەرمانەكە بگاتە دەست لقی هەولێری بانكی ناوەندی ئەوا پارەكە دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا دیار نییە پارەی مووچەی هیزە ئەمنییەكان ڕەوانە دەكرێت یاخود نا، بەڵام پارەی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی ڕەوانە دەكرێت و لە ڕۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە بەگوێرەی پارەی ئەو وەزارەت و دەستانەی كە ڕەوانە دەكرێت.
ڕەزامەندییكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە خەرجكردنی پارەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران لەكاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو SNNئەوەی بڵاوكردەوە كە ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق نیگەران بووە لەو زۆربوونە نائاساییەی كە لەلیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوودەدەن، بەو هۆیشەوە نامەیەكی ئاراستەی( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیران كردبوو كە تیایدا داوای كردبوو ناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئەستۆ بگرێت و ئەو ئامادە نییە واژۆ لەسەر ناردنی پارە بكات بۆ هەرێم بەگوێرەی ئەو لیستەی ئاراستەیان كراوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









