
SNN
بەگوێرەی بەرپرسانی ئەمریکا، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و راگرتنی جەنگ لە غەززە و گەڕاندنەوەی بارمتە ئیسرائیلییەکان دانوستان کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئاب، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری برپرسانی ئەمریکاوە رایگەیاندووە، دانوستانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەرێوەچوو، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بیڵ بێرنز، بەڕێوەبەری CIA، شێخ محەممەد بن جاسم، سەرۆکوەزیرانی قەتەر، عەباس کامل، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی میسر، دەیڤد بارنیا و سەرۆکی دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی لە دانوستاندنەکان بەشدارن.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، دانوستانەکان وەک هەوڵێکە بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی 10 مانگەی کەرتی غەززە و گەڕاندنەوەی 115 بارمتەی ئیسرائیلی و بیانی بۆ نیشتمانی خۆیان.
هاوکات، بزووتنەوەی حەماس لە گفتوگۆکەدا بەشدار نییە، بەڵام بەرپرسانی حەماس رایانگەیاندووە، پێویستە بەزووترین کات پلانی ئاگربەستەکەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، کە لە 31ـی ئایاری ئەمساڵ لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە، پەسەند کرا، راستەوخۆ جێبەجێ بکرێت، نەوەک گفتوگۆی زیاتری لەسەر بکرێت، بەو مەرجەش دانوستان دەکەن.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









