“پارێزگاری نوێی كەركوك ئەو كەسەیە كە كەركوكيیەكان هیوایان لەسەر هەڵچنیوە”

رێبوار تەها
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدوای دەستبەكار بوونی پارێزگاری نوێی كەركوك هاوكات بەڵێنەكانی پارێزگاری نوێ كە دڵنیایی دایە كەركوكییەكان كە شارەكەیان دەكاتە پارێزگایەكی نمونەیی و پێكەوەژیان، هاووڵاتیانی كەركوك جەخت لەوە دەكەنەوە پارێزگاری نوێی كەركوك ئەو كەسەیە كە كەركوكییەكان هیوایان لەسەر هەڵچنیوە.
نازەنین چیمەنی، یەكێك لە چالاكوانانی كەركوک بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی بابەتی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بە راورد بە پارێزگاكانی دیكەی عێراق كاتێكی زۆری برد، بەڵام دواجار ئێمەی كەركوك زۆر دڵخۆشین بەوەی كە كەسێكی بەتوانای وەک ( ڕێبوار تەها) بە پارێزگاری نوێی كەركوك هەڵبژێردرا، چونكە پارێزگاری نوێ خۆی كوڕی شارەكەیە و لەگەڵ ئێش و ئازارەكانی هاووڵاتیانی ئەم شارەیە بەبێ ئەوەی جیاوازی بكات لە نێوان پێكهاتەكاندا، هاوكات ئەوكاتەشی كە پەرلەمانتار بووە بە بێ جیاوازی خزمەتی هاووڵاتیانی كەركوكی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارێزگاری نوێی كەركوك ئەو كەسەیە كە كەركوكییەكان هیوایان لەسەر هەڵچنیوە چونكە هەر لەدوای ئەوەی لە دادگای كەركوك سوێندنی یاسایی خوارد و وەك پارێزگاری شارەكە دەستبەكاربوو، پارێزگاری كەركوك جەختی لەوە كردەوە كە كەركوك دەكەینە پارێزگایەكی نموونەیی و پێكەوە ژیان دەچەسپێنین، پێكەوە دەژین و كاردەكەین و یەك ناسنامەمان دەبێت كە كەركوكییە و ئەمە لە بەرژەوەندی هەموولایەكدایە.
ئەو چالاكوانەی شاری كەركوك ئەوەوشی خستەڕوو، دڵنیام كە پێكهاتەكانی دیكەش هاوكار و دەستباری پارێزگاری نوێی كەرکوك دەبن، چونكە ئەوەی كەركوكی ڕەسەن بێت هیواخوازە كە كەسێكی وەك ( ڕێبوار تەها) ببێتە پارێزگاری كەركوك، ئێستاش كە ناوبراو پارێزگاری كەركوكە هەموومان گەشبینین كە داهاتوویەكی باش چاوەڕیی شارەكەمان دەكات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









