
لۆگۆى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستهى ئهو حزبه كردووه كه تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ کوردستان لە ھەرکاتێک زیاتر پێویستی بە ھەماھەنگی و پێکەوە کاركردن و پتەوکردنی ریزەکانی ھەیە لەسەر بنچیینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان.
له پهیامهكهدا كه ئهمڕۆ پێنجشهممه 15ى ئاب، بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “ئەمڕۆ کوردستان لە ھەرکاتێک زیاتر پێویستی بە ھەماھەنگی و پێکەوە کاردن و پتەوکردنی ریزەکانی ھەیە لەسەر بنچیینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان ،بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە، لە پێناوی چاککردن و گەشەپێدانی زیاتری حوکمڕانی ھەرێم لە رێی ئاوەدانی ئیستحقاقە نەتەوەیی و مافە دەستورییەکانمان لە عێراقی فیدڕاڵدا”.
دهقى پهیامهكه
سڵاوێکی دۆستانە
لەیادی حەفتاو ھەشت ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەرێزتان و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەین
ئەمڕۆ کوردستان لە ھەرکاتێک زیاتر پێویستی بە ھەماھەنگی و پێکەوە کاركردن و پتەوکردنی ریزەکانی ھەیە لەسەر بنچیینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان ،بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە، لە پێناوی چاککردن و گەشەپێدانی زیاتری حوکمڕانی ھەرێم لە رێی ئاوەدانی ئیستحقاقە نەتەوەیی و مافە دەستورییەکانمان لە عێراقی فیدڕاڵدا.
بێگومان ھەڵبژاردنی داھاتووی کوردستانیش دەرفەتێکی باشە بۆ نوێکردنەوەی ئەزموونی دیموکراتی و باشکردنی ژیان وگوزەرانی خەڵکەکەمان کە ئامانجی بنەڕەتی کوردایەتی و خەباتی رەوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.
ئومێد دەکەین ئەم یادە ببێتە فاکتەری پتەوکردنی گیانی ھاوکاری ولێک تێگەیشتنی زیاتری نێوان گشت لایەنەکان
بە ھەردوو حزبیشەوە .
ھەر سەرکەوتووبن و دووبارە پیرۆزە
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









