توركیا و عێراق لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شیان بۆ په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندیه‌كانیان پێكهێنا

فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق | فۆتۆ: AHMAD AL-RUBAYE/AFP via Getty Images
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستى په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق و توركیا بڕیارماندا به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش و ده‌شڵێت: بڕیارماندا به قه‌ده‌غه‌كردنى پارتى كرێكارانى كوردستان و داخستنى سه‌رجه‌م ئه‌و حزبانه‌ى كه لایه‌نگرى ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى ئاب، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و توركیا له ئه‌نكه‌ره كۆبوونه‌وه، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى هه‌ردوو وڵات له فوئاد حسێن و هاكان فیدان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.
له كۆنگره‌كه‌دا هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا وتى: “پێشوازى له بڕیارى عێراق بۆ داخستنى ئه‌و پارتانه ده‌كه‌ین كه له‌ژێر كاریگه‌ریی پارتى كرێكارانى كوردستاندان”.
له به‌رامبه‌ريشدا فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وتى: “ئێمه له‌ڕووى سیاسى و یاسایشه‌وه هه‌ڵوێستمان دژى هه‌بوونى پارتى كرێكارانى كوردستان گرتووه‌ته‌به‌ر و به حزبێكى قه‌ده‌غه‌كراو ناساندوومانه، داخستنى ئه‌و حزبانه‌شى كه له‌ژێر كاریگه‌ریی پارتى كرێكاراندان هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماژه‌ى به په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق و توركیا كرد و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “بڕیارمانداوه به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شه به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردوو وڵات”.
به وته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، “بنكه‌ى سه‌ربازى باشیك كه ئێستا سوپاى توركیاى تێدایه ده‌بێته بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى هاوبه‌ش و له‌لایه‌ن عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى بۆ مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









