
مهراسیمى بهخشینى دوو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و دوو ڕاگر له پۆستهكانیان | فۆتۆ: زانكۆى سلێمانى
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ى ئاب، بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە مەڕاسیمێکدا ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی زانکۆکەدا ئەنجامدرا.
پاش دەرچوونی فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەپێی ڕێنماییەکان و تەواوبوونی ماوەی یاساییان، دوو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و دوو ڕاگر لە پۆستەکانیان بەخشران.
لە سەرەتای مەڕاسیمەکەدا پڕۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆ سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی ئەو یاریدەدەر و راگرانەی کرد، کە لە پۆستەکانیان بەخشران و باسی لەوەکرد، کە ئەوان لەکاتی هەموو قەیرانەکاندا توانیان بەشێک بن، لە بەڕێوەبردنی زانکۆ و نەیانهێشتووە پڕۆسەی خوێندن پەکبخرێت و خزمەتی زانکۆیان کردووە و بەرپرسیارێتییەکی گرنگیان هەڵگرتووە.
دواتر سەرۆکی زانکۆ، بە نووسراوی فەرمی بەخشین و دەستبەکاربوونی بۆ یاریدەدەرەکان و ڕاگرەکان ئەنجامدا.
لە مەڕاسیمەکەدا، بە نووسراوی فەرمی و دوابەدوای فەرمانی وەزاری و بەپێی ڕێنماییەکان و تەواوبوونی ماوەی یاساییان، پ.د.کاوە محەمەد جەمال ڕەشید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی لە پۆستەکەی بەخشراو، پ.د. کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆ پۆستەکە بەڕێوەدەبات، تا ئەوکاتەی لە ڕێگەی بانگەوازەوە کەسێک لە پۆستەکەدا دادەنرێت.
هەر لە مەڕاسیمەکەدا، پ.ی.د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران لە پۆستەکەی بەخشرا و پ.ی.د. شیروان حەمەساڵح عومەر لە جێگەکەی بەوەکالەت دەستبەکاربوو.
دواتر پ.ی.د. سەلام عەبدولکەریم عەبدوڵا، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکانی سەیدسادق، لە پۆستەکەی بەخشرا و لە جێگەکەی پ.ی.د. ئامانج حەسەن ئەحمەد دەستبەکاربوو، جگەلەوەش لە مەڕاسیمەکەدا پ.ی.د. عابد خالد رەسول، ڕاگری کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان لە پۆستەی بەخشرا و لە جێگەکەی پ.ی.د. جەلال حەسەن مستەفا بەوەکالەت دەستبەکاربوو.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەشدا ئەو کەسانەی لە پۆستەکانیان بەخشران و ئەوانەشی دەستبەکاربوون، نووسراوی فەرمیان لەلایەن سەرۆکی زانکۆ پێبەخشرا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکانیاندا بۆ خواستن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









