هەرێم کەمال ئاغا: قوڵایی چالاکیەکانی پە*کە*کە ناوجەی بادینان و بەشێکی هەولێرە نەک سلێمانی

0
412

SNN-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بەرامبەر قسەکانی وەزیری بەرگری تورکیا سەبارەت بە یەکێتی و سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، قوڵایی چالاکیەکانی پەکەکە سنوری نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانە کە دەکاتە ناوچەی بادینان و بەشێک لە پارێزگای هەولێر نەک سلێمانی، دەشڵێت، ئەوەی بەرامبەر سلێمانی دەکرێت سیاسیە و بە ئامانج گرتنیەتی نەک شتێکی تر.

هەرێم کەمال ئاغا, سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،” پێشێلکاریyەکانی تورکیا لەسەر هەرێم و سەروەری عێراق بووەتە کارێکی بێزارکەر لای دامەزراوە ئاسایشیەکانی عێراق، ماوەکانی ڕابردوو هەم وەزیری بەرگری هەم سوپاسالاری عێراق لە بەرامبەر پێشێلکاریە یاساییەکان نیگەران بوون.”

وتیشی:بە ئامانج گرتنی سلێمانی سیاسیە و هیچی تر نییە، ئەگەر نا شەڕی ئێستای پەکەکە لە سنوری بادینان و دهۆکە، تەمەنامان دەکرد لە هیچ شوێنێک نەبوایە، چونکە بۆ ئێمە هەمووی کوردستانە، بەڵام لە ڕاستیدا عومقی کارەکانی پەکەکە لە سنوری نێوان عێراق و تورکیادایە کە پارێزگای دهۆک و بەشێک لە هەولێر دەکات نەک سلێمانی.”

رۆژی 15ی ئاب یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی خەبەرنیوز رایگەیاندووە، هێشتا یەکێتی هاوکاری پەکەکە دەکات لە هەرێمی کوردستاندا.

جگە لەوەش شەوی 6ی ئەم مانگە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان لە ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا هەرسێ لە حزبەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی كوردستان، پارتی ئازادیی دیموكراتی ئێزدی (پادێ)، بەرەی تێكۆشانی دیموكراتی نزیک لە پەکەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە و بەرپرسانی ئەو حزبانەش هۆکارەکەیان گەڕاندەوە بۆ “فشارەکانی تورکیا لەسەر عێراق.”

فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ تۆڕی (ئێكس) ناوەڕۆکی كۆبونه‌وه‌ی خۆی و هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت” له‌گه‌ڵ ناوبراو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مداری كردوه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی كاراكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیجی كردوو‌ كه‌ له‌ به‌غدا له‌ نێوان هه‌ر یه‌ك له‌ محه‌مه‌د شییاع سودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا ئیمزا كراوه‌.”

سەبارەت بە کۆبوونەوەی چوارەمی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات هەرێم کەمال ئاغا “بێ ئاگایی” خۆی لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان پیشاندا و وتی،” ئاگاداری ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان نیم، چونکە هیچ ئەندامێکمان لە پەرلەمان و لیژنەکەشمان ئامادە نەبوون، بەڵام لە ڕابردوودا وەزیزی بەرگری و سوپا سالار وتیان کۆمەڵێک گفتووگۆ هەیە سەبارەت بە کوردی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا وەک ئەوەی سەبارەت بە کوردانی ئێران کرا.”

وتیشی:”بۆ برەودانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات باشترە، بەڵام لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بێت نەک ئەوەی تورکیا خۆی دەیەوێت، هیوادارم ببێتە مایەی خێر و ئاشتی بۆ عێراق و هەرێم”.

“جگە لەوەی بارەگاکانی نزیک لە پەکەکە لە هەرێم بوونیان هەبووە بەر لەوەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە بڕیاری داخستنیان لێبدرێت، یەکێتی پەیوەندی تری بە پەکەکەوە نەبووە، سەبارەت بە فڕۆکەخانەش نە کەسی پەکەکەی لێیە نە پەکەکەی پێدا ڕۆشتووە، فڕۆکەخانە.کان لەژێر فەرمانی دەستەی فڕۆکەوانی عێراقدان لە هەمانکاتدا هەم ئیستیخباراتی عێراقی تێدایە، بۆیە ئەوەی سەبارەت بە فڕۆکەخانەکەش دەوترێت تەنها بیانووە.” هەرێم کەمال ئاغا وای وت

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this