ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 12 ملیار دینار بووە

0
431

SNN-

ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی نانەوتیی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” داهاتی ئەم هەفتەیە نزیکەی 12 ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو نزیکەی پێنج ملیار دینار کەمیکردووە”.

ماڵپەڕی شەفافییەت، بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە  و دەڵێت:” لە رۆژی لە 10ی ئاب تاوەکو ئەمڕۆ 19ی ئاب بڕی داهات 11 ملیار و 876 ملیۆن و 724 هەزار و 975 دیناربووە کە بڕی 10 ملیار و 73 ملیۆن و 639 هەزار و 575 دیناری بەشێوەی نەختینە بووە کە دەکاتە 85٪ و ملیارێک و 803 ملیۆن و 85 هەزار و 40 دینار بەشێوەی چەک بووە”.

بەگوێرەی ئامارەکە داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی رابردوو چوار ملیار و 912 ملیۆن و 685 هەزار و 497 دینار کەمیکردوە، بەجۆرێک لە سێـی ئاب تاوەکو نۆی ئاب داهاتی سلێمانی 16 ملیار و 789 ملیۆن و 410 هەزار و 472 دیناربووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this