تەندروستی عێراق:هیچ حاڵەتێکی ئاوڵەی مەیمون لە عێراق تۆمارنەکراوە

SNN-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئاوڵەی مەیمون لە عێراق تۆمارنەکراوە و ئامادەکاری تەواویش کراوە بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی پەتای ئاوڵەی مەیمون لە پارێزگاکانی عێراق تۆمار نەکراوە و وەزارەتەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەدواداچوون دەکات لەسەر هەموو پێشهاتەکان سەبارەت بەم نەخۆشییە لە عێراقدا.
رۆژى چوارشەممە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لە ئەفریقا بووەتە حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستیی جیهانی و تاوەکو ئێشتا 500 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و هۆشداری توندیشی بە وڵاتان دا تاوەکو خۆیان لەو پەتایە بپارێزن.
ئاوڵەى مەیمون بەهۆی ڤایرۆسێكەوە دروست دەبێت و نیشانە باوەكانی بریتین لە هەوكردنی بەئازاری پێست و نیشانەكانی بەردەوام دەبێت لە دوو هەفتە بۆ چوار هەفتە و تا و سەرئێشە و ئازاری جومگەكان و پشت ئێشەی لەگەڵدا دەبێت.
ئاوڵەی مەیمون لەمرۆڤێكەوە بۆ یەكێكی تر دەگوازرێتەوە لەڕێگەی تێكەڵاوبوونی جەستەیی كەسی تووشبوو یاخود دەستلێدان لەكەلوپەلی پیسبوو بەو ڤایرۆسە یان دەستلێدان لە ئاژەڵی تووشبوو.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









