دەنگدان بۆ پارێزگاكردنی هەڵەبجە لە چاوەڕوانی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق ماوەتەوە

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەرێكی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم ڕێكارە یاسایی و كارگێڕییەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی نوێی عێراق كۆتایی هاتووە، تەنها ئەوە ماوەتەوە سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت و لە دانیشتنێكی تایبەتدا پرۆژە یاساكە دەنگدانی لەسەر بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش فراكسیۆنی یەكێتی و خودی سەرۆكی یەكێتی لەسەر هێڵن.
چرۆحەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی و نوێنەری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند:هەوڵەكانی سەرۆك (بافڵ جەلال تاڵەبانی) و فراكسیۆنی یەكێتی بۆ كۆتاییهێنان بەپرسی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە بەردەوامە و لەئێستادا سەرجەم رێكارە یاسایی و ئیدارییەكان بۆ ئەو پرسە كۆتاییان هاتووە و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كراوە و تەنها دەنگدانی كۆتایی ماوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، راستە هەندێك لایەن ناوی شوێنی تریان لەپاڵ هەڵەبجەدا هێناوە بۆئەوەی ببنە قەزا یان پارێزگا، بەڵام پرسی بەپارێزگابوون هەڵەبجە سەرجەم رێكارە یاسایی و ئیدارییەكانی تەواو كراوە، هاوكات سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێنیان لەلایەنەكانی عێراق وەرگرتووە بۆ دەنگدان بۆ تێپەڕاندنی ئەو پرۆژەیەو بەردەوامیش دەبین تا ئەو پرسە یەكلایی دەبێتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان زۆربەی پرسە چارەنوسسازەكانیراگرتوەو چاوەڕواندەكەین پاش هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان راستەوخۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخەینە دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت، هەر لەو چوارچیوەیەشدا لەسەردانەكانیدا بۆ بەغداو كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردە عیراقییەكاندا، سەرۆك بافڵ بە سەركردە عیراقییەكانی راگەیاندووە كە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستكەوتێكی بچوكە بۆ ئەو قوربانییە گەورەیەی هەڵەبجەییەكان لەپێناو عیراقێكی دیموكراسیدا داویانەو پێویستە لایەنە عیراقییەكان لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان ئەو پرسە لەبەرژەوەندی هەڵەبجەییەكان كۆتایی پێبهێنن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









